بنەماڵەی خەزنەوی:
مەلا مورشید پەیوەندی بە ئێمەوە نیە و تەنها نوێنەرایەتی خۆی دەکات .
ئەو کەسە بۆ بەرژەوەندی شەخسیی و کۆکردنەوەی پارە کاردەکات .
ئێمە تەداخولی سیاسەت ناکەین، هەرکەسیش پێچەوانەی ئەمە رەفتار بکات، ئێمە بەرین لێی .
#روون_میدیا
بنەماڵەی خەزنەوی، ڕاگەیەندراوێکی دژی مەلا مورشید خەزنەوی دەرکرد
شێخ محەمەد موتاع خەزنەوی، شێخ و گەورەی خەزنەوییەکان ڕاگەیەندراوێکی لەسەر مەلا مورشید خەزنەوی دەرکرد و بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی کەسیی و کۆکردنەوەی پارە تۆمەتباری دەکات .
لەو راگەیەندراوەدا کە وێنەیەکی بۆ روون میدیا نێردراوە، دەڵێت "خێزانی خەزنەوی گەورەیە و رۆڵەکانی بە تورکیا و شوێنەکانی دیکەدا بڵاوبونەتەوە، هەرکەسیش نازناوی خەزنەوی لەخۆی نا، مانای ئەوەنیە کە نوێنەرایەتی ئێمە بکات"
شێخ محەمەد موتاع خەزنەوی ئاماژەیبەوەشکردووە "هەرکەسێکتان بینی پێچەوانەی پەیڕەوی شێخی خەزنەوی، نازناوەکەی ئیستیغلال کرد بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی کەسیی و مادیی، ئەو کەسە نوێنەرایەتی کەس ناکات جگە لە خۆی .
وەک ئاماژەیەکیش بۆ مەلا مورشید خەزنەوی کە لەدوای روخانی دەسەلاتی بەشار ئەسەدو سەركەوتنی شۆرشی سوریا بەنازناوی خەزنەوییەوە بەرامبەر هیزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سەركەوتوو لەسوریا قسە دەكات ، شێخ محەمەد خەزنەوی دەڵێت "ئەو کەسە نوێنەرایەتی خۆی دەکات نەک بنەماڵەی ئێمە و خەزنەوییەکانیش هیچ پەیوەندییەکیان بە کردەوە و رەفتارەکانی ئەو کەسەوە نیە"
#خەزنەوی
#روون_میدیاڤ
ژمارەی خوێندراو : 7 جار