دوو ڕۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیەندرا.
سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان، بڕیاری دا به قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆ له ته‌واوی عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی ئه‌نجام بدرێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ یەك شەممە 1ی ئەیلوول، ئه‌نجوومه‌نی باڵا بۆ دانیشتووان بە سەرۆكایەتی محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ سێیەم كۆبوونەوەی ئەنجامدا و چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی سه‌رژمێریی گشتیی عێراق ده‌ركرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، سودانی بڕیاری داوە ڕۆژانی 20 و 21ی ته‌شرینی یه‌كه‌م (مانگی11)ی 2024 له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریی گشتیی به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیاریش درا، كه كێشه‌ی ڕاهێنانكردن به كادیرانی پڕۆژه‌ی سه‌رژمێری كردن له هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ر بكرێت.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 16 جار