عێراق لەریزبەندی ٢٥هەمین ولاتانی گەندەڵی جیهان دایە

پێش 2 هەفتە

عێراق لەریزبەندی ٢٥هەمین ولاتانی گەندەڵی جیهان دایە و سەرۆکی حکومەتیش دەڵێت دژایەتیمان دەکرێت لە روبەروبونەوەی گەندەڵیدا.
حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند عێراق لەریزبەندی ٢٥هەمین وڵاتانی گەندەڵی جیهانی دایە و هەروەها ئەوەشی راگەیاند؛پێویستمان بە دەزگایەکی چاودێری دارایی کارا هەیە بەسەر دام و دەزگاکانەوە.
لە رێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕاپۆرتی رووبەرووبونەوەی گەندەڵیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم وتارێکی پێشکەش کرد و وتی لە کابینەی نۆدا کارنامەی کاریان  رووبەررووبونەوەی گەندەڵی  ورێگری کردن لە  بەهەدەردانی سامانی گشتی بوە،دەیانەوێت کۆتایی بە گەندەلی بهینن بەڵام هەندێک لایەن دژایەتیان دەکەن.
 بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی دژی گەندەڵی، ساڵانە بەهۆی گەندەڵیەوە زیاتر لە سەدان ملیار دینار بەهەدەردەدرێت، 
دۆسیەی نەوت یەکێکە لەو گەندەڵیانەیە کە زیاتر لەسەدا ٧٠ى داهاتەکەى نادیارە

ژمارەی خوێندراو : 12 جار

هەواڵی زیاتر