راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زیان لە وەبەرھێنانی ئەمریکی دەدات

پێش 4 هەفتە

پێنج ئەندامەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەکەیاندا بۆ بایدن جەختیان کردووەتەوە، راگرتنی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم زیانی پێنج ملیار دۆلار لە وەبەرھێنانی ئەمریکی دەدات.
لەنامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەھۆی داخستنی ھێڵی نەوتی عیراق - تورکیا نەوتی عیراق بەقاچاخ دەبرێت و وەزارەتی نەوتی عیراق رەتیدەکاتەوە بۆرییەکە بکاتەوە و ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
دەشڵێت، راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەشێوەیەکی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر پێنج ملیار دۆلار وەبەرھێنانی ئەمریکی دەبێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٣ بەھۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس ھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا راگیرا و دوای چەندین جار کۆبونەوە تائێستا عیراق و کۆمپانیە نەوتیە بیانیەکان کە لە کێڵگەکانی ھەرێم کاردەکەن نەگەیشتونەتە رێککەوتن.

ژمارەی خوێندراو : 48 جار

هەواڵی زیاتر