لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەر وێستگەیەکی دەنگدان ٣٠٠دەنگدەر دەتوانێت دەنگی تێدا بدات.

پێش 2 هەفتە

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:
لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەر وێستگەیەکی دەنگدان ٣٠٠دەنگدەر دەتوانێت دەنگی تێدا بدات.
کۆمسیۆن دەنگدەرانی تایبەتی بەپێی وێستگەکان بە ژمارە و ناو دابەشکردوون، بۆ ئەوەی دەنگدانەکە بەبێ کێشە بەڕێوەبچێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت، کارتی بایۆمەتری کۆدکراوی تایبەت بە خۆی هەیە و دوای دەنگدان لێیان وەردەگیرێتەوە، خۆ ئەگەر رادەستیشی نەکردبێت، ناتوانێت لە دەنگدانی گشتیی بەکاری بهێنێت، چونکە ئەو ئامێرەی لە دەنگدانی گشتیی بۆ دڵنیابوونەوە لە زانیارییەکانی دەنگدەر بەکاردەهێنرێت، کارتی بایۆمەتری دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت ناخوێنێتەوە.
لە رۆژی١٨ ئەم مانگە دەنگدانی تایبەت ئەنجام دەدرێت، لە ٢٠ی ئەم مانگەش دەنگدانی گشتیی بەڕێوەدەچێت.
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 20 جار

هەواڵی زیاتر