هەموو نهێنییەكانی تەقینەوەی پەیجەرەكانی حزبوڵا ئاشكرابوون
#روون_میدیا
ڕۆژنامەی (واشنتۆن پۆست) لە چەند بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا و قەوارە كاتییەكە:
لە ساڵی 2022 ـەوەوە، دەزگای موساد پلانی بۆ ئامێرە بێ تەلەكانی حزبوڵا داناوە .
ئەو پەیجەر و ئامێرە بێ تەلانەی تەقینەوە، لە ئیسرائیل و لەژێر سەرپەرشتی دەزگای موساددا دروستكرابوون .
سەرجەم پەیجەرەكان بۆمبڕێژكرابوون و تەقینەوەكانیش هێندە بەشێوەیەكی ورد و نهێنی شاردراونەتەوە، كە ئەگەر ئامێرەكەشیان هەڵبوەشاندایە نەیاندەدۆزیەوە .
ساڵی 2023 ئەو پەیجەرە بۆمبڕێژكراوانە لەلایەن "بازرگانێكی ژن" بۆ حزبوڵا پێشنیازكراوە و حزبەكەش بە گرێبەستەكە ڕازیی بووە .
بۆیەكەمجار ساڵی 2015، دەزگای موساد ئامێری بێتەلی بردوەتە ناو لوبنانەوە .
باتری ئەو پەیجەر و ئامێرە بێتەلانە سەرجەمیان بۆمبڕێژكرابوون بە بڕێكێ گەورەی مادەی تەقینەوە .
دەزگای موساد 9 ساڵە چاودێری ئەو ئامێرە پەیجەر و بێتەلانە دەكات كە حزبوڵا بەكاریاندەهێنێت، دوای دڵنیابوونەوە لە جۆرەكانی، دەزگای موساد لە هەمان جۆر و شێوازی دروستكرد و حزبوڵاش بە نەزانی خۆی هەموویانی كڕی .
كورتەنامەیەك چووە بۆ پەیجەرەكان، كەسی بەكارهێنەر هەركە پەنجەی ناوە بە دوگمەی كردنەوەی نامەكەدا، دەستبەجێ تەقیوەتەوە .
ژمارەی خوێندراو : 42 جار