ڕوسیا و کۆریای باکور پەیماننامەیەکی نوێیان واژۆکرد و لـە ئەگەری روودانی هەر جـەنگێک ڕاستەوخۆ هاوکاری یەکتر دەکەن .
ئاژانسی هەواڵی ڕوسی تاس بڵاویکردەوە؛
پەیماننامەکە لە 19ی 6ی 2024 لە پیۆنگیانگ واژۆکراوە و پوتینیش ڕەوانەی دۆمای دەوڵەتی ڕوسیای کردوە بۆ ئەوەی تا 15ی 10 پەسەند بکرێت.
لە پەیماننامەکەدا هاتووە، بەڵگەنامەکە لەگەڵ بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی گەلانی ڕووسیا و کۆریای باکووردا دەگونجێت و "بەشدارە لە دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ناوچەیی و جیهانی.
پەیماننامەکە بە تایبەت دیاری کراوە کە دەستبەجێ هاوکاری سەربازیی و هاوکاریی دیکە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی چەکداری هەر لایەنێک، بەپێی مادەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.
جگە لەوەش، ئامانجی ڕێککەوتنەکە پەرەپێدانی هاوبەشییەکی هەمەلایەنەیە لەسەر بنەمای بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتان، یەکسانیی و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ.
بەپێی زانیارییەکانی تاس، پەیماننامەکە لە بەرواری ئاڵوگۆڕکردنی بەڵگەنامەکانی پەسەندکردندا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 13 جار