- رۆژانى 20 و 21 ى ئەم مانگە سەرژمێرى گشتى دانیشتوان دەکرێت، یەکەم
جارە لە دواى 38 ساڵ لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە یەک کاتدا بکرێت.
-
قەدەخەى هاتووچۆ بۆ سەرژمێرى گشتیى دانیشتووان لە کاژێر 12:00ى شەوى 19
لەسەر 20 دەستپێدەکات و کاژێر 12:00ى شەوى 21 لەسەر 22ى تشرینى دووەم کۆتایی
دێت و ئەو بڕیارە سەرجەم پارێزگاکانى عێراق و هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.
-بە
گوێرەى رێنماییەکان، قەدەخەى هاتووچۆ، پیادە، ئۆتۆمبێل، شەمەندەفەر لە نێوان
شار و قەزا و ناحیەکان دەگرێتەوە.
-
بڕیارى قەدەخەی هاتوچۆ لە نێوان شار و قەزاو ناحیەکان دۆخى مرۆیی و ئەمنى و دۆخی
تایبەت ناگرێتەوە
- لە رۆژانى سەرژمێرى ئەوانەى رێگەیان پێدەدرێت هاتووچۆ بکەن ،
ئەوانەن کە لایەنە ئەمنى و پەیوەندارەکانى سەرژمێرى رێگەیان پێدەدەن، لەوانە
ژمێرکاران، فەرمانبەرانى وەزارەتى پلادانان کە بەشدارن لە پڕۆسەکە، رۆژنامەڤانانى
رێگەپێدراو لەلایەن فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان یان دەستەى راگەیاندن و
پەیوەندییەکان، کە باجى تایبەتیان دەبێت.
-
ئەو کەسانەى ئەرکى دەوامکردن و ئێشکگرتنیان لە کەرتى تەندروستى و خزمەتگوزاریی و
ئەو دامەزراوانە هەیە کە کارەیان وا دەخوازێت دەوام بکەن، بڕیارى قەدەخەى هاتووچۆ
نایانگرێتەوە، بەو مەرجەى رێگەپێدانى فەرمى فەرمانگەکانیان بەر لە رۆژانى قەدەخەى
هاتووچۆ دەربکرێت و گشتاندنى بۆ کرابێت".
-
ئۆتۆمبێلەکانى ئەمبولانس، بەرگرى شاستانى، فریاکەوتن و پۆلیسی هاتووچۆ، شارەوانى
رێگە بە هاتووچۆیان دەدرێت، بڕیارى قەدەخەى هاتوچۆ کارمەندانى باڵیۆزخانە و نێردە
دیپلۆماسییەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و ئەو رێکخراوانەى سەر بە نەتەوە
یەکگرتوەکان ناگرێتەوە.
-
نەرمى نواندن هەیە بۆ ئەو شوێنانەى رێکارەکانى سەرژمێرى تێیاندا تەواو دەبێت کە
دەکرێت رێگە بە هاتووچۆ بدرێت".
- سەرژمێرییەکە 20 و 21 ى تشرینى دووەم
دەکرێت بەلام ئامادەکارى بۆ ئەو سەرژمێرییە لە 14ى ئەم مانگەوە دەستپێدەکات".
- سەرژمێرکاران لەو رۆژەوە لە ناوچەکانیان
ئامادە دەبن و خۆیان بە خێزانەکان دەناسێنین، رۆژانى 15 و 16 زانیارى سەرەتایی لە
خێزانەکان وەردەگرن.
-
سەرژمێرى تەنیا لە 20 و 21 نابێت، تاوەکو 10ى کانوونى یەکەم بەردەوام دەبێت، ئەو
دوو رۆژە تەنیا بۆ وەرگرتنى زانیارییە لە بارەى ئەندامانى خێزانەکە و دواى ئەوە
سەرژمێرکارەکان سەردانى خێزانەکان دەکەنەوە بۆ وەرگرتنى زانیاری زایاتر".
-
قۆناخی گەمارۆسازی و ژمارەلێدانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان کە هەنگاوى یەکەمى
ئەو سەرژمێرییەیە، لە 1ـی تشرینى یەکەم دەستیپێکرد، لەکاتێکدا لە یەکى ئەیلوولەوە
لە پارێزگاکانى عێراق دەستى پێکردووە
- 120 هەزار
سەرژمێرکار لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەشدار دەبن لە سەرژمێریى گشتیی
دانیشتووان، وەڵامى زیاتر لە 70 پرسیار لەو خێزانانە وەردەگرن کە سەردانیان دەکەن.
ژمارەی خوێندراو : 72 جار