دووبارە گرفت لە بەردەم موچەی مانگی 10ی موچەخۆران دروستبوو

4 رۆژ پێش ئێستا

نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند؛
پاڵپشت بەبڕیاری دادگای فیدراڵ لەفشارەکانمان بۆ سەر وەزارەتی دارایی بەردەوامدەبین لەپێناو ناردنی مووچەی موچەخۆرانی هەرێم لەم خولەی پەرلەمان تەنها ئەو مادەیەی لەپڕۆژە بودجەی 2025، پەیوەستە بەدەرهێنان‌و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بڕیارە دەخرێتە دەنگدان.
سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچەی مانگی 10ی هەرێم، وتی، جارێکی دیکەی بنەمای ئینفاقی فیعلی بوەتە گرفت لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بۆ چەند مانگی داهاتوو بەردەوامدەبێت، چونکە حکومەتی عێراق نەیتوانیوە بودجەی تەواو خەرجبکات، بەڵکو بەگوێرەی بڕی خەرجکراوی بودجە، جارێکی دیکە پشکی هەرێم بەڕێژەی 12.67 خەرجدەکاتەوە، کە لەنێویدا مووچە هەیە، ئەمەش پێچەوانەی بڕیاری دادگای فیدراڵەو ئێمەش ناڕەزاییمان لەسەری هەیە.
وتیشی، هەرێمی کوردستان لەبودجەدا پشکی خۆی تایبەت کراوە، بەڵام کێشەکە لەئینفاقی فیعلییە، هەروەها ئەو پارەیەشی لەهەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا زیاترە لەوەی پێشتر خەمڵاندنی بۆ کراوە، لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی لەموچەی خانەنشینان‌و مامۆستایانی گرێبەست‌و وانەبێژکراوە، تێبینی دیکە لەسەر لیستی موچە دروستبوە، ئەگەرنا ئەو پارەیەی خەرجکراوە کەمترە لەوەی وەک بەشە بودجەی هەرێم دیاریکراوە، هەروەها گرفت لەوەدایە ئەو بەشە پارەیەی بۆ قەرەبوکردنەوەی فەرمانبەران دانراوە، کورتهێنانی هەیەو بەشناکات.
#روو_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر