ئاگادار بن ئەوەی ئەمڕۆ پارە نەدات بە پێی ڕیزبەندی کەسیی دیکە لە شوێنی دادەنرێت

4 رۆژ پێش ئێستا

🔴ئەمڕۆ بەشی یەکەمی پارەکە کە چوار ملیۆن دینارە رادەستی بانک نەکەن، ئەوا لە جێگەیان یەدەگەکان بە پێی ریزبەندی دادەنرێن.
🔻کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پێویستە دەرچووانی حەجی ئەمساڵ تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرێتییەکانی حەج و عومرەی پارێزگا و ئیدارەکان بکەن و پاش ئەوەی پسوڵەیان بۆکرا بەشی یەکەمی پارەکە رادەستی بانک بکەن.
🔻ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر کەسێک هۆکارێکی قبوڵکراوی هەبێت، ئەوا لەبەردەم لیژنە هۆکارەکانی رووندەکرێتەوە و دەسەلمێندرێت و بڕیاری لێدەدرێت، ئەگەر نا جارێکی دیکە وادەکە درێژناکرێتەوە.
🔻ئەوەشی ڕاگەیاند، بەشی دووەمی پارەکە دیارینەکراوە، بەهۆی ئەوەی جارێ هیچ بڕیارێک نەدراوە کە تێچووی حەج چەند دەبێت و بەپێی خزمەتگوزارییەکان دەبێت و پێشبینی دەکەن ئەمساڵیش لە نزیک نرخەکانی پاردا بمێنێتەوە.

#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر