تەرمی کچە شانزە ساڵانەکەی تەقتەق دوای 20کاتژمێر گەڕانی بەردەوام دۆزرایەوە.
دوای ئەوەی کاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆی دوێنێ، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بەناوی (لاڤە سەدرەدین) لە قەزای تەقتەق کەوتە ناو ئاوی زێی بچوک و خنکا،ئەمڕۆ و دوای 20کاتژمێر تەرمەکەی دۆزرایەوە.
گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە وتی، بە هەوڵی تیمەکانی غەواس و بەرگریی شارستانیی کۆیە، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
#روون_میدیا
ژمارەی خوێندراو : 6 جار