ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەشکەوتێکی باشووری کوردستاندا بەهۆی گازی
میسانەوە مردن، بۆ 8 سەرباز بەرزبووەوە.
ئەشکەوتەکە پێشتر وەکو
بنکەیەکی تەندروستی لەلایەن پەکەکەوە بەکارهاتووە، "بەپێی زانیارییەکانمان،
ئەو گازە دەردراوەی میسان کە لە ئەشکەوتەکەدا بووە، بەهۆی کەڵەکەبوونی سرووشتییەوە
بووە و دەمێکە لەنێو ئەشکەوتەکەدا قەتیس بووە."
لەو کاتەی 19 سەربازەکەی
تورکیا چوونە نێو قووڵایی ئەشکەوتەکە، هەست بە کاریگەریی بەهێزی گازەکە کراوە و
لەکاتی پاشەکشەکردن و هەوڵی دەرچووندا، بەهۆی گازەکەوە زۆر ژەهراوی بوون، سەرباری
هەوڵەکان لەلایەن تیمی تەندروستیی سەربازییەوە، گیانیان لەدەستدا. جەختی لەوەش
کردەوە، سەربازەکانی دیکەش لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە تورکیا چارەسەر وەردەگرن.
داوا لە هاووڵاتییانی
تورکیا دەکەم، لەم دۆخە هەستیارەدا گوێ بە هیچ جۆرە پڕوپاگەندە و هەواڵێکی ناڕاست
نەدەن، بۆئەوەی رووداوەکە بە شێوەیەکی دیکە بەلاڕێدا نەچێت. دەشڵێت، جگە لە
زانیاری و هەواڵە دروستەکانی لایەنە فەرمییەکان، گوێ بە هیچ هەواڵێکی دیکە نەدەن.
ژمارەی خوێندراو : 48 جار