سوپای زایۆنی ڕایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی ڕێژەی سەرباز هەزاران بانگهێشتنامە
دەنێرین بۆ جوولەكە توندڕەوەكان كە بە (حرێدیم) ناسراون بە مەبەستی چەكداركردنیان
و پەیوەندیكردنیان بە ریزەكانی سوپاوە.
سوپای زایۆنی ڕایگەیاندووە، بەپێی بڕیاری حكومەت و دواتریش كنێست، دەبێت جوولەكە
توندڕەوەكانیش خزمەتی سەربازی ئەنجام بدەن و
پەیوەندی بە ڕیزەكانی سوپاوە بكەن.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی سوپای زایۆنی هەزاران بانگێشتنامەیان ئامادە كردووە و لەم
چەند ڕۆژەدا ڕەوانەی ئەو جوولەكانەی دەكەن بە كە (حرێدیم) ناسراون و دەبێت پاش
بانگێشتنامەكە پەیوەندی بە سوپاوە بكەن.
حرێدیم، 14لەسەدی ڕێژەی جوولەكە لە قەوارەی زایۆنی پێكدەهێنن و ئەو جوولەكە
توندڕەوانەن كە لە قوتابخانە ئاینییەكانی قەوارەی زایۆنیدا دەقە دینییەكانی ئاینی
جوولەكە دەڵێنەوە.
هەروەها حرێدیمییەكان خۆیان بۆ خزمەتكردنی ئاینیی جوولەكە یەكلایی كردوەتەوە و لە
ساڵی 1948ـەوە بەپێی یاسا لە خزمەتی سەربازی بەخشراون
ژمارەی خوێندراو : 6 جار