ئەمڕۆ 640 ڕۆژە جەنگ و بۆردومان و پرۆسەی برسیكردن لە كەرتی غ.ز.زە بەردەوامی هەیە
و رۆژانە بەهۆی بۆردومانەكانی سوپای زایۆنییەوە دەیان فەلەستینی شەهید دەبن،
ئەمڕۆش تا ئێستا 13 فەلەستینی شەهید بوون.
تەندروستیی غ.ز.زە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ 13 هاووڵاتی فەڵەستینی لە ئاكامی
بۆردومانەكانی سوپای زایۆنیدا شەهید بوون كە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون و
یەكێكیشیان ساوایەكی شیرەخۆر بووە.
بەپێی ئەوەی تەندروستی غ.ز.زە ڕایگەیاندووە، دەیان هاووڵاتی دیكە لە بۆردومانەكانی
سوپای زایۆنیدا بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی كەرتەكە، ئەمە
لەكاتێكدایە كە دوێنیش 82 فەڵەستینی دیكە شەهید بوون.
تەندروستی كەرتەكە ڕایگەیاندووە، یەكێك لە بۆردومانەكان بۆسەر بنكەیەكی تەندروستی
بووە لە كەمپیی ئاوارەكان كە دەیان هاووڵاتی تێیدا كۆ بووبوونەوە و، بەو هۆیەوە
دەیان كەس شەهید بوون.
هەروەها ڕایشگەیەنراوە، سوپای زایۆنی بۆردومانی كەمپی ئاوارەكانی لە خانیونس
كردووە و ئاگر لە دەیان خێمەی ئاوارەكان كەوتووەتەوە و دەیان كەس بریندار بوون و
بۆ وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان
ژمارەی خوێندراو : 7 جار