ڕاگەیەنراوێکی بەپەلە لە دەزگای ستاندەر

11 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەکاتی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لەهەولێر، لەبارەی کێشەی موچەخۆرانی هەرێم و جێبەجێنەکردنی بڕیاری تەوتین، د.رەعد ڕەفعە سەرۆکی تیمی سکاڵاکاری دەزگای ستاندەر لە دادگای فیداڵی، هەروەها بەیاد عەلی یاریدەدەری سەرۆکی تیم، لەلایەن هێزێکی زۆری نەناسراوی ئەمنی بەبێ بڕیاری دادوەر و یاسا ڕفێنراون.
دەزگای ستاندەر سەلامەتی گیانی هەردوو ئەندامەکەی دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەمنی شارەکە، داوادەکات بێ مەرج ڕاستەوخۆ ئازاد بکرێن، هاوکات ڕۆژنامەنوسێک و کەلوپەلی ڕۆژنامەنوسانیش بگێڕدرێنەوە.
دەزگای ستاندەر هەموو جۆرێکی فشارێکی مەدەنی و یاسایی بۆ ئازادکردنی هەردوو ئەندامەکەی دەگرێتە بەر.

دەزگای ستاندەر
۱٤ی تەموزی٢٠٢۵
هەولێر

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر