کۆمەڵەی
پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور):
کۆمپانیا ئەندامەکانی
"خۆشحاڵن" بەوەی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی
عێراق بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت چڕکراونەتەوە،
هیوادارن لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو ئامانجە بێتەدی.
پێش ئەم گفتوگۆیانە، کۆمپانیاکانی
ئەندام لە ئەپیکور و نوێنەری کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی نەوت کە لە هەرێمی
کوردستان کار دەکەن، رۆژی 12ی تەممووزی 2025 لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی
کوردستان و حکومەتی عێراق کۆبوونەتەوە.
ئامادەین دەستبەجێ هەناردەکردنی نەوت
دەستپێبکەینەوە، ئەوەش کاتێک رێککەوتنی پابەندکەر واژۆ دەکرێت، کە دڵنیایی بدات لە
پێدانی پارەی هەناردە، رێز لە گرێبەستە یاساییە کارپێکراوەکانیان بگیرێت و
چارەسەرێک بۆ شایستە داراییە کەڵەکەبووەکانیان بدۆزرێتەوە.
دەبێت هەموو پارەدانێک بە شێوەیەکی
خێرا و شەفاف بێت، جێی قبووڵی کۆمپانیاکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت، ئینجا
بە کاش بێت یان لە رێگەی رادەستکردنی پشکی نەوت
ژمارەی خوێندراو : 5 جار