هەوڵێكی كوشتنی سەرۆك كۆماری ئێران ئاشكرادەبێت

16 کاتژمێر پێش ئێستا

#روون_میدیا
موحسین حاجی میرزایی، سەرۆكی نوسینگەی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت "ڕۆژی 16 ی حوزەیرانی 2025، ڕژێمی زایۆنیی بۆردومانی بارەگای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانی كرد كە لەوكاتەدا كۆبوونەوەیەكی گرنگی تێدابوو" .
حاجی میرزایی ئاماژەیبەوەكردووە "ئەو شوێنەی كۆبوونەوەكەی تێدابوو، هیچ دەروازەیەكی بۆ دەرچوون لە حاڵەتی لەناكاوی تێدانەبوو، بەڵام موشەكەكە دیوارە كۆنكرێتییەكەی بڕیبوو و بە دەست فراوانكرا تا سەرۆك كۆمار بە سەلامەتی لەو باڵەخانەیە ڕزگاركرا و برایە دەرەوە" .
بەوتەی سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران، بۆردومانەكە ئامانجدار بوو بۆ كوشتنی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئیرادەی خوای گەورە وابوو كە ئەوە ڕووی نەدا و پزیشكیان بە سەلامەتی ڕزگاری بوو .
دەشڵێت "لەو بۆردومانەدا سەرۆك كۆمار برینداربوو، سەرۆكی ئەركانی سوپا لەناو تەپوتۆزدا نوقم بوو، وەزیری بەرگریش بە ئاستەم دەیتوانی هەناسە بدات" .
موحسین حاجی میرزایی، سەرۆكی نوسینگەی سەرۆك كۆماری ئێران كە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی (فارس) كردووە ئاماژەی بەوەشكردووە "ئەو شوێنەی كۆبوونەوەكەی تێدابوو، بە شەش موشەك بۆردومانكرا، لەگەڵ بۆردوماندا سەرجەم دەرگا و پەنجەرەی بارەگاكە داخران، كارەبای شوێنی كۆبوونەوەكە بڕا".
ئاشكراشیكردووە "سەرەڕای برینداربوونیشی، پزیشكیان پەیوەندیی بە ڕابەری باڵا عەلی خامنەیی كرد كە بە درێژایی شەڕی 12 رۆژە دیدار و كۆبوونەوەی ڕۆژانەیان هەبوو" .

ژمارەی خوێندراو : 7 جار

هەواڵی زیاتر