لە كەرتی غەززە: ڤایرۆسێكی كوشندەتر لە كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە

2 رۆژ پێش ئێستا

لە كەرتی غەززە: ڤایرۆسێكی كوشندەتر لە كۆرۆنا بڵاوبووەتەوە 
ڤایرۆسێكی نوێ لەناو دانیشتوانی كەرتی غ،،زە بڵاوبووەتەوە كە هاوشێوەی كۆرۆنایە بەڵام نیشانەكانی لە كۆرۆنا قورستر و كوشندەترە .
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی لە كەرتی غ،،زە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بەهۆی برسێتی و بەدخۆراكیی و نەبوونی دەرمان و چارەسەری پزیشكییەوە بڵاوبووەتەوە بەتایبەتی لەناو مناڵاندا .
ئاماژەبەوەشدەكات "ڕۆژبەڕۆژ ژمارەی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە زیادبووندایە و، ئەوانەی توشی دەبن، بەتەواوی بەرگریی لاشەیان لەدەستدەدەن" .
ئاشكراشیكردووە "لەم دۆخە پڕ كارەسات و سەختەدا كە نەخۆشخانەكان پڕن لە بریندار، توانای چارەسەری توشبوانی ئەو ڤایرۆسەیان نیە" .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 10 جار

هەواڵی زیاتر