یەكەم هەنگاوی ریكەوتنی سوریاو هەسەدە دەستی پیكرد - بەرێوەبردنی زیندانی ئەقتان رادەستی حكومەتی سوریا كرایەوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

یەكەم هەنگاوی ریكەوتنی سوریاو هەسەدە دەستی پیكرد - بەرێوەبردنی زیندانی ئەقتان رادەستی حكومەتی سوریا كرایەوە
وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە بەڕێوەبردنی زیندانی "ئەقتان" لە ڕەققە (باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا) وەرگرتووە، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دابوو.
ئاژانسی هەواڵی "سانا" لە زاری وەزارەتەکەوە بڵاویکردەوە: "بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکان و چاکسازی لە وەزارەت، بەم دواییانە زیندانی ئەقتاینی لە پارێزگای ڕەققە وەرگرت... تیمە پسپۆڕەکانی دژە تیرۆر و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە پێکهێنراون بۆ ئەستۆگرتنی ئەرکی پاسەوانیکردن و پاراستنی ئاسایشی ناو زیندانەکە."

ئەم زیندانە کەسانێکی تێدایە کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی داعشـەوە هەیە، و پێشتر دەوروبەری زیندانەکە شاهیدی پێکدادانی نێوان هێزەکانی حکوومەت و هەسەدە بووە.
کشانەوەی هەسەدە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە دێت. چەکدارانی هەسەدە بۆ شاری کۆبانێ لە گوندەواری حەلەب گواستراونەتەوە.
سەرۆکی سووریا "ئەحمەد شەرع" ڕێککەوتنێکی لەگەڵ "مەزڵووم عەبدی" فەرماندەی هەسەدە ڕاگەیاندووە، کە ئاگربەست و تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەگرێتەوە.
سوپای سووریا ڕایگەیاندووە کە وەرگرتنی ئەم زیندانە یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٨ی کانوونی دووەمە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندووە کە دەستیان کردووە بە گواستنەوەی نزیکەی ٧٠٠٠ دەستگیرکراوی داعش بۆ ناوەندەکانی ژێر کۆنترۆڵی عێراق، و بەغداش وەرگرتنی یەکەم گرووپی پشتڕاست کردووەتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 441 جار

هەواڵی زیاتر