هەشت دەوڵەتی عەرەبی و ئیسلامی دژی لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا دەوەستنەوە

9 کاتژمێر پێش ئێستا

لە هەڵوێستێکی توند و هاوبەشدا، هەشت وڵاتی کاریگەری عەرەبی و ئیسلامی هۆشداری دەدەنە حکوومەتی ئیسرائیل لەبارەی هەوڵەکانی بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ڕایدەگەیەنن، ئەم هەنگاوانە ناوچەکە بەرەو تەقینەوەیەکی گەورەتر دەبەن.
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی (قەتەر، عەرەبستانی سعوودی، میسر، ئوردن، ئیمارات، ئیندۆنیزیا، پاکستان و تورکیا) لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە بڕیارەکانی ئەم دواییەی «ئیسرائیل» بۆ سەپاندنی سەروەری بەسەر کەرتی ڕۆژئاوادا، «نایاسایی و پووچەڵن و تیرۆرکردنى ئاشتین».  لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتوە:
بڕیارەکانی ئیسرائیل بە بنکۆڵکردنی بڕیاری ٢٣٣٤ی ئەنجومەنی ئاسایش و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەناسێنین .
هۆشداری دەدەین لەوەی ئیسرائیل دەیەوێت بە شێوەیەکی کردەیی کەرتی ڕۆژئاوا بلکێنێت و دانیشتووانەکەی کۆچپێبکات.
هەمو لایەک کۆکین لەوەى قودسی داگیرکراو پایتەختی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینە و هیچ گۆڕانکارییەک لەو واقیعەدا قبووڵکراو نییە.
ئەم ڕێکارانە تیرۆرکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت و دەستدرێژییەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر مافی چارەی خۆنووسینی گەلی فەلەستین.» — بەشێک لە بەیاننامەی هەشت دەوڵەتەکە.
ئەم وڵاتانە داوا لە جیهان دەکەن تەنیا تەماشاچی نەبن و ئیسرائیل ناچار بکەن لێدوانە توندڕەوەکانی بەرپرسانی و هەنگاوە مەیدانییەکانی ڕابگرێت. ئاماژە بەوەش کراوە کە تاکە کلیلی ئارامیی ناوچەکە، گەڕانەوەیە بۆ دەستپێشخەریی ئاشتیی عەرەبی و ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین لەسەر سنوورەکانی ساڵی ١٩٦٧.
ئەم بریارانەى ئیسرائیلمەترسیدارترین هەنگاون لە دوای ساڵی ١٩٦٧ـەوە چونکە نەک هەر خاکەکە دادەبڕێت، بەڵکوو هەموو ڕێککەوتننامە واژۆکراوەکانی پێشووش تێکدەدات.
#کەرتی_ڕۆژئاوا #سیاسەت #ئاشتی #قودس #نێودەوڵەتی #روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 11 جار

هەواڵی زیاتر