هێزەکانى ئەمریکا بە تەواوى لە بنکەى سەربازیى تەنەف لە سووریا کشانەوە.

12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوى کردووەتەوە، هێزەکانى ئەمریکا بە چەند کاروانێکی سەربازی بنکە سەربازییەکەیان بەجێهێشتووە و بەرەو ناوخاکى ئەردەن ڕۆیشتوون، بەم شێوازەش بوونی سەربازیى خۆیان لە یەکێک لە خاڵە هەستیار و ستراتیژییەکانى باشووری سووریا کۆتایى پێ هێنا.
هەروەها بەپێی زانیارییەکانى ڕوانگەى سووری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ئەمریکا بنکە سەربازییەکەى ڕأدەستی وەزارەتى بەرگریى حکومەتى سووریا کردووە، هەروەها هێزەکانى فیرقەى 54ى سەر بە سوپا لەناو بنکەکەدا جێگیر کراون. تا ئێستاش هیچ ڕأگەیەنراوێک لەبارەى شێوازی بەڕێوەبردنی بنکەکە بۆ قۆناغى داهاتوو لە ئارادا نییە.
بنکەى سەربازیى تەنەف دەکەوێـتە سێگۆشەى سنووریى عێراق - سووریا - ئەردەنەوە. لە دواى هەڵگیرسانی شۆڕشی سووریاوە لە ساڵى 2011 دژى ڕژێمی ئەسەد، هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەڵەتى تیایدا جێگیر کران، پێشتر چەند جارێک لەلایەن گرووپە چەکدارەکانى عێراقەوە بەئامانج گیراوە، تا ئێستاش دیار نیە هێزەکانى هاوپەیمانان بە چ هۆکارێک بنکەکەیان چۆڵ کردووە.

ژمارەی خوێندراو : 74 جار

هەواڵی زیاتر