- رۆژی رابردوو باڤڵ تاڵەبانی لە بەردەم مایكی كەناڵی رووداو باس لە سەلمان ئەمین ناسراو بە ئەژی ئەمین دەكات بەڵام كەناڵی رووداو ئەو وتانەی باڤڵ تاڵەبانی لە سۆشیال میدیاكەیدا سڕیوەتەوە.
- باڤڵ لە قسەكانیدا ، ئەژی ئەمین بە ناوی راستەقینەی خۆی بانگ دەكات و دەڵێت سەلمان ئێستا لە هەولێرە و بووەتە پارتی.
- باڤڵ روو لە پارتی دەڵێت ، نەسیحەتی سەلمان بكەن ، كاتی خۆی من بە پۆستاڵەكانم نەسیحەتم دەكرد.
- كاتیك باڤڵ دەڵێت بە پۆستاڵەكانم نەسیحەتی سەلمانم دەكرد ، قوباد تاڵەبانی پێدەكەنێت و پشت دەكاتەوە بۆ ئەوەی پێكەنینەكانی دەرنەكەوێت.
- روون میدیا زانیویەتی سڕێنەوەی ئەو قسانەی باڤڵ تاڵەبانی لە سوشیال میدیای رووداو لە سەر داوای پارتی و بەرپرسێكی یەكیتی نیشتیمانی و خودی سەلمان ئەمین بووە چونكە باڤڵ تاڵەبانی سوكایەتی پێدەكات و ئەوەش لای سەلمان قۆرس بووە.
ژمارەی خوێندراو : 480 جار