لە دوای پڕۆسەی(ئازادیی)عێراقەوە سوپای عێراق لێرەولەوێ و بە گوێرەی بۆ گونجان گورزی لە میلیشیا شەخسیی و حیزبییەکان وەشاندووە.
لە شانزەی ئۆکتۆبەری 2017شدا ئەم سوپایە کە بە قەولی سەرانی کورد(پێشمەرگەش بەشێکە لە سیستمی بەرگریی عێراقیی)میلیشیاکانی پارتیی و یەکێتیی و پاشکۆکانیان لە بەشێك لە خاکی عێراقەوە(لە پارێزگای کەرکوك و بەشێك لەهەر سێ پارێزگای موسڵ و دیالە و سەلاحەددین) دەرکرد بۆ بەشێکیتر لە عێراق (هەولێر و سلێمانیی)
بەمەش خەڵکی ئەو ناوچانە تاڕادەیەکی باش لە سەرانەسەندن و ستەمی میلیشیایی بەڕێژەیەك حەوانەوە!
ناپاکیی سیاسیی بێئومێدکردنی خەڵکی کوردستان و تاڵانکردنی سەرمایەی سەرزەوی و ژێر زەوییەتی لەلایەن(شازادە) بێ مێشکەکانی بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانیی و پەراوێزەکانیانەوە، نەك هیچیتر!
جوینەوە و وتنەوەی ئەم نووسینە ئینشائییانە لەم ساڵیادەدا بەر لە هەر شتێك سپییکردنەوەی ڕووی مافیاکانی ئەو دوو بنەماڵەیە!
ئەوان هەموو ڕۆژێك خیانەت و تاوان ئەکەن، زەقکردنەوەی ئەو ڕۆژە مێژووییە بۆ؟!