ناسنامەی نەتەوەیی كوردان لە رۆژئاوا

لە لایەن شۆرش ئه‌نوه‌ر27/03/2019

لە زەمینەیەكی بەم جۆرەدا سەركەوتنی شەرڤانان لە رۆژئاوا بەرامبەر داعش رۆڵێكی سەرەكی ئەبینێت لەدەستبەردار نەبون لە ژیانی ئازاد و بەرگری نەتەوەیی و دوبارە درێژەی بە تامەزرۆیی و وابەستەبوون بە ئازادی دایەوە ،لەو هەلومەرجانەی كە شەر و پێكدادانی دژوار لەنێوان. هێزەكانی هسد و چەتەكانی داعش بەردەوامی هەبو بەدرێژایی چەندین ساڵ ،بەڵام دواجار  شەرەكە بە سەركەوتنی ڕۆڵە نەبەردەكانی شەرڤانان سەركەوتنێكی مەزنی بەدواداهات  كە ئەبێتە هەڵگری مانایەكی مێژوویی كە بەرامبەر بە گەورەترین رێكخراوی تیرۆرستی جیهانی   سەركەوتنێكی گەورەیان تۆمار كرد و توانیان لەپێشەوەی ئەو هێزانە بن كە شەری دژی تیرۆریان كردوە دژی هەمو جیهان كە لەلایەن چەندین سەرۆك و سیناتۆری جیهانییەوە جەختی لەسەر كراوەتەوە .
ئەو خەسڵەتە شۆرشگیری و دیموكراسخوازییەی رۆژئاوا  وایكرد كە  ئەو پیلانانەی بۆ تەسفیەكردنی خاكی رۆژئاوا دانرابو شكست بهێنێت


بوێری و قوربانیدانی شەرڤانان لە رۆژئاوا و سیاسەتی راستیان وایكردوە كە بە شیوەیەكی خێرا ناساندنی ناسنامەی كوردانی رۆژئاوا  بە جیهان بناسێنن و پێگەیەكی سیاسی و ستراتیژی بۆخۆیان پێك بهێنن و بەرەو سیاسەتێكی دۆستایەتی لەگەڵ جەمسەری دژە داعش و هاوپەیمانەكانی داعش ئاراستە بگرن ،بۆیە ئەو خەسڵەتە شۆرشگیری و دیموكراسخوازییەی رۆژئاوا  وایكرد كە  ئەو پیلانانەی بۆ تەسفیەكردنی خاكی رۆژئاوا دانرابو لەلایەن ئەو وڵاتانەی كە بەدرێژایی مێژوو لە پلاندا بوون بۆ لێدان لە دۆزی كوردی و جوگرافیاكەیان شكست بهێنێت و توانیان لە چوارچێوەی سەركەوتنی سیاسی و شۆرشگێری و دیپلۆماسیدا ئەنجام گەلێكی مێژویی بەدەست بهێنن .

وتاری زیاتر