ئەحمەدی حاجی رەشید داوایەك ئاڕاستەی لایەنە سیاسیەكان دەكات

لە لایەن ئەحمەد حاجی ڕەشید01/02/2023

لای هەموان ئاشکرایە کە سیستەمی بەڕێوەبردن دیاری دەکات کە هەر وڵات و مەملەکەتێک چەند گرنگی بە تاکی هاوڵاتی دەدات و بەشداری پێدەکات لە بڕیاردان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا ،هەربۆیە لەدەوڵەتە شمولیەکان دا هاوڵاتی نابێتە سەنتەرو ڕۆڵێکی ئەوتۆی نییە ، بەڵام لەو وڵاتانەی کە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات ناناوەندییە (لامرکەزیە) هاوڵاتی دەبێتە سەنتەرو ڕۆلی کاریگەری هەیە لە بڕیاردان ، لەدوای روخانی ڕژێمی پێشوو و کۆتا هاتنی سیستەمی تاک حیزبی و پەیرەو کردنی سیستەمی فیدڕاڵی و جێگیرکردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی ناناوەندی (لامرکزی ئیداری) دۆخێکی تازە هاتە کایەوەو حکومەتە نێوخۆیەکان دەست بەکار بوون و یاسای نوێ و هەمواری چەند بارە بۆ گەشەکردنی ئەو سیستەمە تازە هاتنە بوون ،بەداخەوە لەمەشدا هەرلەدواوە بوین بەوەی دوای (۲٠٠۸) یاسا دەرچوو بۆ ئەنجومەنەکانی پارێزگاکانی هەرێم و یاساکەش شمولی خولی یەکەمی نەدەکرد و لەوەش خراپتر پرۆسەی هەلبژاردن ناوبەناو دوادەخراو ئەوەتا لە ساڵی ٢٠٠٥ کەیەکەم هەڵبژاردن بوو بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان تائێستا کە ٢٠٢٣ دەکاتە (١٨) ساڵ تەنها دوو هەلبژاردن کراوە بۆ (٤) خول و نیوی ئەنجومەنەکان ئێستەش تەنها باس لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت ، هەربۆیە لەم بانگەوازەدا بۆ هێزە سیاسیەکان و جەماوەر داواکارم کە هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش هاوکات لەگەڵ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەئەنجام بگەیەنرێت باچیتر ئەوسیستەی کە بوەتە بابەتێکی دەستوری فەرامۆش نەکرێت پارێزگاکانیش بەئەرکی خۆیان هەستن و بەشداری هاوڵاتیان بە کرداری جێبەجێ بکرێت .
#rwn_media

وتاری زیاتر