حکومەتی ھەرێم لەنیوان متمانە و بەڵێندا

لە لایەن ئەحمەد حاجی ڕەشید22/07/2019


لەبیرکاریدا بەڵگە نەویستێک ھەیە دەڵێت "ھەموو پێشەکیەکی ھەڵە دەرئەنجامی ھەڵە بەدەستەوە دەدات"

ماوەی چەند ڕۆژیکە بەدوای کارنامەی ئەم حکومەتە تازەیەدا دەگەڕێم لەبەشێک لە پەرلەمانتارانم پرسی کە کارنامەکەم بۆ بنێرن فەرمویان کە کارنامەمان بۆ نەھاتوە و لە ناو پەرلەمانیشدا لە برا ڕاویژکارەکانم داوام کرد لایان نەبوو، بەھەر حاڵ ھاورێیەکی پەرلەمانتارم دوای دوو ڕۆژ بەسوپاسەوە بۆی ناردم کەواتە ئیستا:

ئەوانەی دەنگیان داوە بەم حکومەتە ناتوانن چەند خاڵێکمان پێبڵێن کە لەناو کارنامەی حکومەتدا ھەبێت بۆیە دەنگیان داوە،لەھەمامکاتدا ئەوانەشی دەنگیان نەداوە بەم حکومەتە زەحمەتە بڵێن ئەوخاڵانە بونە ھۆی نیگەرانی ئیمە کەوا دەنگمان نەدا بەم کابینەیە و لەسەر ئەم بنچینەیە بوینەتە ئۆپۆزسیۆن و دەنگمان نەداوە بەکابینەکە.

بۆیە کارنامەی حکومەت بریتی یە لەگرنگترین بەڵگەنامە (وپیقە)لەنێوان سەرۆکی حکومەت و نوێنەرانی گەلدا کە حکومەت لە رێگەی کارنامەکەیەوە خۆی پابەند دەکات بەوەی ئەو خزمەتانە پێشکەش دەکات بەھاوڵاتیان .

گرنگی بەڵگەنامەکە ئەوەیە دەبێت لەناو  پەرلەماندا بخوێنرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت تاببێت بە بەڵگەنامەیەکی پابەند بۆ حکومەت.

ئیستا با بپرسین نوێنەرانی گەل ئەوانەتان دەنگتان دا بەحکومەت ئایا حکومەت چ بەڵگەنامەیەکی لەسەر خۆی تۆمار کرد و خۆی بەچیەوە پابەند کرد تا ئەگەر نەیکرد ئیوە بتوانن بانگھێشتی بکەن یان پرسیاری زارەکی یان پرسیاری نوسراوی ئاراستە بکەن یان لەسەر چی لێپرسینەوەی لێ دەکەن ؟ خۆ ھیچ نوسراوێکی پێشکەش نەکردن لە پێش متمانەدا ئەی چۆن متمانەتان پیدا ؟
 
لەماوەی (٦) مانگی داھاتودا کە خولێکی پەرلەمانی تەواو دەبیت داوای جێبەجێ کردنی چی لە حکومەت دەکەن ئەگەر ھیچی نەکرد بەڵگەتان چی دەبیت کەوا پیویست بوو بیکات و نەیکردوە خۆ بەراست ئەو خۆی پابەند نەکردوە و ئیوەش لەسەر ھیچ خالێک متمانەتان پینەبەخشیوە کە نەیکردبیت.

سەرۆکی حکومەت لە رێگەی وتاریکەوە کەدوای متمانە وەرگرتن باس لە ھێڵە گشتیەکانی کابینەکەی دەکات، کە ئەوە پیچەوانەوەی پرۆتۆکۆلی سوێند خواردنە ھەر بۆنمونە، عێراق بەوھەموو نائارامی گرفتانەی کە ھەیەتی، (٤۸) سەعات پێش سوێند خواردن لە ھاتووی پەرلەمانتاراندا نوسخەیەک کارنامەی حکومەت نێراوە بۆ پەرلەمانتاران .

لەڕێگەی بەریدی ئەلکترۆنیەوە نوسخەی ئەلکترۆنیمان وەرگرتوە. پێش سویند خواردن لەناو ھۆڵی پەرلەماندا بە سەدان نوسخە بەرنامەی کار دانراوە، سەرۆکی حکومەت ئەگەر کاتی ھەبوایە زۆربەی بەرنامەکەی دەخوێندەوە کە خۆی لە (۱۲۲) لاپەرەدا دەبینیەوە.

بۆیە کاتیک دەڵێن چاوەڕێی زۆرتان نەبێت لەم حکومەتە مەڵێن رەشبینن .

وتاری زیاتر