زۆرتان وت کوان ئەوانەی دەڵێن نەوت تەسلیم بکەن موچە و بودجە دێت
زۆرمان وت پابەندی دەستورو یاسا کارپێکراوەکانی دەوڵەتی فیدڕاڵ بن کەخۆتان بەشێک بوون لە دروستکردنەوەی عێراق و نوسەری سەرەکی دەستورەکەی و یاساکارپێکراوەکانی بوون ،
زۆرمان ووت بیرتان تەنها لای پۆست و پارەنەبێت و ئاگاداری دواڕۆژی ئەم میلەتە بەشمەینەتە بن.
ئاخر دەزانن ئێوە یەک سوپا لەوەزیر و گزیر و ڕاوێژکار و وەکیل وەزیر و زیاتر لە (٣٠٠) پەرلەمانتاری خانیشیکراوتان لەعێراقی فیدڕاڵ هەیە
زۆرمان وت تکایە کات مەکوژن و یاری بەکات مەکەن پابەندی ئەو ڕێکەوتنانە بن کە جێنتڵ مانانە دەتانکردوو دوایی خۆتان لە ئەرکەکانتان دەدزیەوە و پابەندنەدەبوون بەبەندەکانیەوە بەبەهانەی پوچ و بێ بنەما .
زۆرمان وت پابەند بن بەیاسای بوجەی گشتی عێراقی فیدڕاڵ و بەندەکانی ، ئێستەو ئەوساش گوێتان نەگرت و نەتانبیست .
زۆرمان ووت نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن و هەڕاج فرۆشی مەکەن ،با بەقەرزداری لێی دەرنەچن ،
دواجار چۆنمان وت وادەرچوو:
زۆرمان ووت نەوت بەقاچاغ مەفرۆشن ،چونکە دواجار لەبن دەستانی دەردەهێنن و بهێڵن لەژێر خاکی کوردستان بمێنێت بۆ نەوەکانی دواڕۆژ ، دواجار ئەوەی وتمان هاتە دی .
بەڵێ ئەوە ئێمە بووین دەمانوت نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست کەن با موچەو بوجە بێت و خەڵک لە نەهامەتی ڕزگاری بێت .
بینیتان کە درۆتان دەکرد و زوو زوو دەتانوت ئەوە هەرێم نەوت و داهاتی ناوخۆی تەسلیم کرد ئەی بۆ عێراق موچە و بودجە نانێرێت .
لەبیرتانە لە ڕێی پەیجە دابەستە و وابەستەکانتان کە بەپارەی دزراوی ئەم میلەتە بەڕێوەتان دەبرد و ڕۆژ نەبوو پۆستی ئاست نزم لە خۆتان نزمتر و ڕسواتر نەکەن لە دژی ئێمە و مانان و دەتانوت:
ئەی کوان ئەوانەی دەیانوت نەوت ڕادەست کەن هەموو شت باش دەبێت
ئێستە زانیتان درۆتان دەکردوو ئێمە راستیەکەمان بەخەڵک دەوت کەنەوت و داهاتی ناوخۆتان ڕادەست نەدەکردوە بۆیە موچەو بوجە نەدەهات.