یەکتی و ١/٤ روبعي موعتەڵ
(پەکخەر)
لەهەلبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ پەرلەمانی فیدڕاڵ
چوارچێوەی هەماهەنگی زۆر ڕێگای گرتەبەر بۆ پەکخستنی هاوپەیمانی سێ قۆڵی (پارتی
+سونە+صدر) لە گردبونەوە ناڕەزایەتی لەبەردەم گرێدانی یەکەم کۆبونەوەی پەرلەمان و
تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و چاوسورکردنەوە ، هیچیان
ئەنجامێکی ئەو تۆی نە بوو تا بەکارهێنانی ١/٣ ثلثي موعەتەڵ (پەکخەر) ، ناچارکردنی
سەدریەکان بە کشانەوە لە پەرلەمان ،هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی و پاشان جادە
تەخت بوو بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی کە پەرلەمان دانیشتنی خۆی گرێداو و حکومەتی قوح ئیتاری
پێکهات ،
ئایا یەکێتی دەتوانیت ئەزمونی ١/٣ ثلثي موعەتەڵ
بەکار بهێنێت و کارتی ١/٤ موعەتەڵ بکاتە گرێ کوێرەی پێکهێنانی یەکەم کۆبونەوەی
پەرلەمان و پاشان پێکهێنانی حکومەت ؟؟؟؟؟؟؟
بەڵێ دەتوانێت. بەڵام !!!
بۆ کۆبونەوەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەنها
پێویست بە ٥١ کورسی هەیە: کە پارتی + نەوەی نوێ ،. یان. پارتی +یەکگرتوو ئەوە
مویەسەر دەبێت کەسیش ناتوانێت گلەیی لەو دوو هێزە بکات کە بۆ ئامادەن لەگەڵ پارتی
یەکەم کۆبونەوە سازدەکەن ،تەنها ئەوەندەیە دەبێت حساب بۆ یەکێتی بکەن سەبارەت
بەتێکچونی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئەو حیزبە ، خۆ ئەگەر ئامادەی کۆبونەوەی یەکەم
کۆبونەوەش نەبن کەس ناتوانێت گلەییان لێبکات ،تەنها دەبێت حساب بۆ تێچونی پەیوەندی
لەگەڵ پارتی بکەن .
بۆیە بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی یەکەم گەورەترین
ئاستەنگ دروست دەکات ، چونکە بەحوکمی ئەوەی فراکسیۆنی پارتی گەورەترین فراکسیۆنە
وناشتوانرێت لەنێوان هێزەکاندا لە ئێستەدا گەورەترین فراکسیۆن پێک بهێنرێت بۆیە
هەرلە یەکەم کۆبونەوە یەکێتی دەتوانێت بەو (٢٣+٢) کورسیەی کە هەیەتی ١/٤ ربعی
موعەتەڵ بەکار بهێنێت بۆ پێداگری لە مەرجەکانی .
چونکە ئەگەر کۆبونەوەی یەکەم گرێدرا و یەکێتی
ئامادەی کۆبونەوە نەبوو ،ئەوا پارتی گرفتەکە قوڵتر ناکاتەوە و پۆستەکانی یەکێتی بە
بۆش بەجێبهێڵێت ، چونکە پێهێنانی حکومەت بەبێ یەکێتی زۆر ئەستەمە چونکە هیچ هێزێکی
تر ئامادەی بەشداری پارتی ناکات بۆ پێکهێنانی حکومەت ،چونکە هەرکەس حکومەتی لەگەڵ
پارتی پێکهێناوە یان شەراکتی کردوە بەخەسارەت مەندی لێی دەرچوە ،لەکاتێکدا
یەکگرتوو و هەڵوێست و بەرەی گەلیش ناچنە ناو حکومەت و هەندێکیان بڕیاریشیان داوە .
سەبارەت بە نەوەی نوێش ، مانەوەی بەستراوەتەوە بەو
شێوازە لەئۆپۆزسیۆن بونیەوە ئەگینا وەک ئەوانی دیکەی لێدێت .
بۆیە بەبڕوای من :
یەکێتی پەنا دەباتە بەر کارتی ١/٤ روبعی موعەتەڵ بۆ
ناچارکردنی پارتی بەرەزامەندی مەرجەکانی کەزۆر قورسن پارتی کە براوەی یەکەمی
دیزاینکراوی ئەم هەڵبژارنەیە بچێتە ژێر باری ئەو مەرجانە .
کەواتە کۆبونەوەی یەکەمی پەرلەمان قورس دەبێت و
پێکهێنانی حکومەتیش لەو قورس تر .
بۆ ئەگەر هەیە بگەڕێنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم و
هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دوبارە سازدانی لەگەڵ هەلبژاردنەکانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٥