نەورۆز، زەردەشت، ئاستیاگ!!!

لە لایەن عومه‌ر ره‌شید27/03/2019

زۆرێک لە مێژونوسان باس لەوە دەکەن ڕێز گرتن لە نەورۆز دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی هاتنی زەردەشت، جەژنی نەورۆز لە بەرپابونی دینی زەردەشتی هاتوەتە مەیدان و کۆڵەکە گەورەی نیشانەکراوی دینی بوە، ئەگەر چی لای ئەوان بەناوی "نوێیونەوەی گیان" و گۆڕینی دنیای مادی بەرەو دنیای هەتاهەتایی بووە. ئەم بیرۆبۆچونە ڕەنگە هۆکاری بیرۆباوەڕی زەردەشتی کاریگەری لەسەر هەبوبێت بەتایبەت ئەو باوەڕەی کە هەیانە و پێیان وایە کە ڕۆحی مرۆڤێک لە لەشی مرۆڤێکی تر بژی ئەوەی کە پێی ئەڵێن "دۆنادۆنی".

نەیارانی کورد هەوڵیان داوە ئەم جەژنە پڕ لە خێر و خۆشیە بکەن بە جەژنێ کە کورد وەک جەژنی ئەوان سەیری بکەن، زانرا کە کە نەورۆز ڕۆژێکی جیاوازە و ساڵانە هەوڵ دەدرێ بۆ کۆکردنەوەی دارو پوش لە شاخەکان و کۆکردنەوەیان بۆشەوی نەورۆز و ئاگرکردنەوە لەسەر شاخەکان و زیندوڕاگرتنی یاسای کەلتوری و ئاینی ئەو سەردەمە، لە بیروباوەڕی زەردەشتی ئاگر هێمای خاوێنی و پاکیەو ئەوان ئاگر بەخوا نازانن بەڵکو ئاگر بە هێمای پاکی دەزانن، بۆیە نەیاران هەوڵیان داوە مێژوی کورد بە لاڕێدا بەرن، کاتێک کە دەڵێن زەردەشتی ئاگر پەرەستن و سەر بۆ ئاگر دانەوێنن، بەڵام ئەوان ئاگر بە بەشێک لە بەشەکانی ژیان دەزانن کە خوا داویەتی بە مرۆڤ. ڕێز گرتن لە ئاگر بەتایبەت دوای زستان ئەگەر بە هێمای ناخۆشی و سەرما بزانین بەهاری نوێ بە ئاگری خاوێن ڕوناک دەکرێتەوە کۆتایی بە زستان دێت.
زوحاک کێ بوو!!!
زوحاک (ئەژدەهاک،ئاستیاگ) کوڕی دواهەمین پادشای دەوڵەتی ماد بەو شێۆە زانراوە زۆردار نەبو، وەک ئەوەی فارسەکان شان و شکۆی ئەو پادشایەیان لەکەدار کردوە،" فیردۆسی" کاتێک باس لە چێشتخانەکەی زوحاک دەکات دەڵێت: دو کەسی هەبون کە چێشتیان بۆ لێدەنا بیریان لەوە کردەوە بۆ هەر ڕۆژێ دوو گەنج بکوژن و بیدەن بە مارەکان با هەر ڕۆژ مێشکی کاوڕێ لە گەڵ مێشک مرۆڤی پێ بدەن بە مارەکان و بەم شێوەیە کەسێک لە مردن ڕزگار ببێ، ماوەیەک ئەم بیرۆکەیان بەڕێوە برد تا کاتێک ئەو کەسانە بون بە دوسەد کەس وا رزگار بون و لە شاخەکان جێگایان پێیان دا تا لەوێ بژین. فردۆسی دەڵێ کوردی ئەمڕۆ لەوانە پێکهاتوە کە دیل بون و ڕزگاریان بون و ڕۆیشتنە شاخ و ترسیان لە خوا نیە ماڵەکانیان لە پێستی مەڕو بزن ساز دەکەن و نیشتەجێ نین.

وتاری زیاتر