له‌ نێوان نه‌خوێنه‌واره‌كانى پارتى و خوێنه‌واره‌كانى یه‌كێتیى و گۆڕان

لە لایەن عومه‌ر ره‌شید25/03/2019

ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژووى خه‌باتى سیاسى و پێشمه‌رگایه‌تى حزبه‌كان بده‌ینه‌وه‌، ده‌بینین پارتى دیموكراتى كوردستان، له‌سه‌رده‌مى شاخیش به‌راورد به‌ یه‌كێتیى و هێزه‌كانى دیكه‌ كه‌مترین كه‌سى به‌ كوشتن داوه‌، هه‌رگیز له‌ هیچ و خۆرا خه‌ڵكى خۆى به‌ كوشتن نه‌ده‌دا، له‌پاى ئه‌وه‌ى پێیان بڵێن پێشمه‌رگه‌كانى قاڕه‌مانن.
دوای 28 ساڵ تازه‌ هێزه‌كانى دیكه‌ درك به‌وه‌ده‌كه‌ن کە یاسای ژماره‌ (1) یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانى له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پارتی ده‌كراوه‌
 
كاتێ ڕاپه‌رین كراو له‌ ساڵى 1992 هه‌ڵبژاردن هاته‌ گۆڕێ، پارتى  یه‌كه‌م كارى ئه‌وه‌بوو  یاسای ژماره‌ (1) یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردستانى به‌ دڵى خۆى چه‌سپاند، كاتێك هه‌ڵبژاردنى له‌ فره‌ بازنه‌یى كرده‌ یه‌ك بازنه‌یى، ئێستا كه‌ 28 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌ تێپه‌رده‌بێت، تازه‌ هێزه‌كانى دیكه‌ درك به‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و یاسایه‌ ئه‌وكات له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پارتی ده‌كراوه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كورسییه‌كى پارێزگارى دهۆك ئه‌و حزبه‌ى كردۆته‌ زۆرینه‌ى ڕه‌ها له‌ په‌رله‌مانى كوردستان.
پارتى له‌ 23ى حوزه‌یرانى ساڵى 2015، به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى یوسف محمه‌د ده‌رسى وه‌رگرت
 
پارتى له‌ 23ى حوزه‌یرانى ساڵى 2015، به‌هۆى هه‌ڵه‌كانى یوسف محمه‌د ده‌رسى وه‌رگرت، كه‌ جارێكى دیكه‌ ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ له‌ دژى به‌كاربهێنرێت، هه‌ربۆیه‌ش ئێستا په‌رله‌مانى كردۆته‌وه‌ هه‌ویرێك چۆنى بوێ ئاوها ده‌یشێلێت.
پارتى له‌ دانوستاندنه‌كانى ئه‌مجاره‌ نایه‌وێ به‌هه‌موو هێزه‌كانى دیكه‌ هێندى خۆی پۆستیان پێبدات
 

پارتى ده‌رسى له‌وه‌ وه‌رگرت وه‌كو كابینه‌كانى ڕابردووى حكومه‌تى هه‌رێم، به‌راورد به‌ هێزه‌ به‌شداربووه‌كانى دیكه‌ى ناو حكومه‌ت ببێـته‌ كه‌مینه‌، هه‌ربۆیه‌ش له‌ دانوستاندنه‌كانى ئه‌مجاره‌ نایه‌وێ به‌هه‌موو هێزه‌كانى دیكه‌ هێندى پارتى پۆستیان پێبدات، ئاماده‌ش نییه‌ له‌یه‌ك وه‌زاره‌تى گرینگ و سیادى سازش بكات، چونكه‌ وه‌كو ده‌ڵێن كه‌رى خۆى به‌ستۆته‌وه‌و منه‌تى كه‌س نازانێت.
هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ ئارادایه‌، بڕیاره‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى داهاتوو، پارتى به‌ پاڵپشتى گروپێكى نێو گۆڕان هه‌موارى بكاته‌وه‌، هه‌موو بڕگه‌و مادده‌كانى به‌ دڵى ئه‌و ده‌بێت
 

ئێستاش، كه‌ هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له‌ ئارادایه‌و، بڕیاره‌ له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ى داهاتوو، پارتى به‌ پاڵپشتى گروپێكى نێو گۆڕان هه‌موارى بكاته‌وه‌و، هه‌موو بڕگه‌و مادده‌كانى به‌ دڵى ئه‌و ده‌بێت، ئه‌وانه‌ى پێیانوایه‌ ده‌ستكه‌وته‌ بۆیان، هێنده‌ نابات ئینجا ده‌زانن چ هه‌ڵه‌یه‌كیان كردووه‌، پارتى چه‌ند به‌ پلان بووه‌ له‌ هه‌موارى یاساكه‌و، ئه‌وانیش چه‌ند به‌ سیاسه‌تى ڕۆژ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه‌ كردووه‌؟!.
ئه‌گه‌ر پارتى خه‌ڵكى نه‌خوێنه‌وار به‌ڕێوه‌ى ببات، ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ گوێ له‌ خوێنه‌واره‌كانى ده‌گرێت
 

ئه‌گه‌ر پارتى خه‌ڵكى نه‌خوێنه‌وار به‌ڕێوه‌ى ببات، ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ گوێ له‌ خوێنه‌واره‌كانى ده‌گرێت، له‌به‌رامبه‌ردا  گۆڕان و یه‌كێتیى هێزه‌كانى ده‌یكه‌ به‌ حسابى خۆیان خه‌ڵكى خوێنه‌وار به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، به‌ڵام گوێ له‌ خه‌ڵكى خوێنه‌وار ڕاناگرن، بگره‌ تۆمه‌ت و بوختانیشیان بۆ دروست ده‌كه‌ن؟!.

وتاری زیاتر