گرنگتر و گەورەترە

لە لایەن عومه‌ر ره‌شید27/03/2019

واباوە کە بۆنە ئایینیەکان زۆرترین خەڵک لێی کۆئەبێتەوەو  یاد ئەکرێتەوە بەڵام ئەم بۆنە ئاینیانە هەرچەنە بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی ناوچەیەکی جوگرافی لێی کۆئەبێتەوە بەڵام لە دووبەرەکی و ڕای جیاواز بێ بەش نین، بۆ نمونە زۆر کەم موسوڵمانانی هەردوو مەزهەبی سونەو شیعە پێکەوەو لە یەک کاتا یادی جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان ئەکەنەوە، بەڵام هەرچی نەورۆزە کۆی نەتەوەی کورد لەسەری کۆکەو لەیەک ڕۆژا هەمووان پێکەوە یادی ئەو بۆنەیە ئەکەنەوەو جەژن ئەگێڕن کە ئەمەش یەکێکە لە بەهێزترین ئەو خاڵانەی کە کوردی بەیەک و یەکگرتووی هێشتۆتەوە، لەکاتێکا نەتەوەی کورد باوەڕدارو ئاینزای زۆر جیاوزی هەیە و هەر کۆمەڵە باوڕدارێک لەکاتێكی جیاوزا یادی بۆنە ئاینیەکانی ئەو ئاینە ئەکەنەوە کە هەڵگری پێناسەکەین. بۆیە لێرەوە ئەوەمان بۆ ڕوون ئەبێتەوە کە نەورۆز گەورەترین خاڵی بەهێزی مانەوەی کوردە و ئەبێ گرنگی زیاتری پێبدرێ ومێژووەکەی و سەرەتای دروست بوونی ئەو بۆنەیە لە خوێندنگاکانا بخوێنرێ وهەروەک چۆن ئەوەشمان بۆ ئاشکرایە کە نەورۆز بۆ نەتەوەی کورد لە کۆی بۆنە ئاینەیکانن گرنگترەو گەورەترە.
نەورۆز ھەمان جەژنی (تەمووز و عەشتار)ە کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەرەوە و بەرەو خواروی ئەو شوێنەی ئێستا وڵاتی عێراقی پێ ئەوترێ بڕۆن ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردوە
جەژنی نەورۆز پێشینەیەکی دوورودرێژی ھەیە و کۆنترین بۆنەو جەژنی مرۆڤە لە سەر زەوی، بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو بوارەدا کراون کۆنترین مرۆڤەکانی سەر گۆی زەوی ئەو کاتەی کە لە ئەشکەوتەکانا ژیاون رۆژی یەکەمی بەھاریان کردووە بە جەژن. نەورۆز ھەمان جەژنی (تەمووز و عەشتار)ە کە سۆمەرییەکان پێش ئەوەی لە ئەشکەوتەکانی کوردستان بێنە دەرەوە و بەرەو خوارووی ئەو شوێنەی ئێستا وڵاتی عێراقی پێ ئەوترێ بڕۆن ئەو جەژنەیان بەڕێوە بردووە.

گرنگی نەورۆز لەوەدایە کە توانیویەتی کۆی لەمپەڕەکان تێپەڕێنێ و بێ لێکدانەوەی جیاوازی ئاین و مەزھەب لە درگای دڵی ھەمووان بدات و بەناو دڵا شۆڕبێتەوە ئیتر ئەگەر لە پشتی ئەم کۆ یەکی و ھاوبەشی و ھاوڕابوونەوە ئەفسانەش ھەبێ ھیچ گرنگیەکی نیە، چونکە لە بوونی خودی نەورۆز خۆی نەبێ ھەرچی چیرۆکێک ھەبێ ھەمووی ئەفسانەن، بۆیە لێرەوە ئەگەینە ئەو باوەڕەی کە ئەکرێ ئەفسانە یەکێکبێت لە باشترین میتوود بۆ یەکگرتنی میلەتی پەرش و بڵاو یان میلەتێکی وەک کورد کە خاونی چەندین دیالێکت و ئاین و مەزھەبی جیاجیایە.
ب

وتاری زیاتر