حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەک هەر شکۆی کوردی شکاندووە، بووەتە گرێیەکی سەرەتانی لە پێشڤەچوونی عێراقیشدا

لە لایەن د.فەهمی عەلی24/03/2024

حکومەتی هەرێمی کوردستان، نەک هەر شکۆی کوردی شکاندووە، بووەتە گرێیەکی سەرەتانی لە پێشڤەچوونی عێراقیشدا.
ڕاپەڕین و بەناو شۆڕشە کوردییەکانی باشووریش، هیچیان خۆڕسک و وەڵامی پێداویستییەکانی گەلی کورد نەبوون، هەموویان لە باوەشی ئەوانەدا بوون کە ئێستا یەکێتی و پارتی پێیان ئەڵێن دوژمنی کوردن و ئێستایش خێروبێرەکەیان هەر بۆ ئەوانە. ئاخر بە عەقڵی هیچ کەسێکی ساغدا ناچێ، ئێران و سووریا و عێراق، یارمەتی و داڵدەی پێشمەرگە بدەن لە دژی خۆیان.
هەر بۆ زانیارییش، لە زۆر قۆناغی خەباتی ئەم دوو حیزبەدا، ژمارەی سوارچاک - بە زمانی عێراق- و جاش - بە زمانی پێشمەرگە- لە ژمارەی پێشمەرگە زیاتر بووە. گەشەی زمانی کوردی، پاراستنی کولتوری کوردی، هونەری مۆسیقا و گۆرانیی کوردی، ڕوونەدانی شەڕی براکوژی و بتەویی تەونی کۆمەڵایەتی، بارودۆخی دارایی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئابووری، خزمەتگوزاری و ئاو و کارەبا، هێز و سەروەریی یاسا، بەروبوومی کشتوکاڵی و ناوخۆی شارە کوردییەکان ... هتد لە سەردەمی پێش حوکمڕانیی کوردیدا بە چەندین قۆناغ باشتر و لەپێشتر بووە، وەک لەم سی و سێ ساڵەی حوکمی کوردی خۆی.
- بەڕێزی- وایش هەیە، تازە گێچی کوردایەتییەکەی ئەفڕێت و دەمەزەردی ئەکاتەوە و باسی قەوارە و خەبات و شەهید و دوژمن و شۆڤێنی و ئەم قەوانە سواوانە ئەکات.
دانیشە داغان گیان، یەک فەیلەق فرۆید، ناتوانن تەحلیلی دەردەکەت بکەن.
د. فەهمی عەلی عزیز

وتاری زیاتر