له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌وڵێكی زۆری په‌نهان و ئاشكرایش هه‌یه، بۆ بره‌ودان به بابه‌تی (سێكس) له هه‌موو كایه‌كاندا.
#rwn_media
بنیاده‌م به نیازه تا كوێ بڕوات و تا چ سنوورێك به گژ سروشتی خۆیدا بچێته‌وه؟
ئایا ئه‌و هه‌وڵانه به‌ریئانه‌ن یان پلانی وێرانكه‌ریان له پشته‌وه‌یه؟
چی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌یش كه زۆر به سه‌ختی له‌به‌رده‌م گێژاوی سێكس و لادانی سێكسیدایه، به ته‌واوی نه‌كه‌وێته ناو زه‌لكاوه‌وه؟
كه‌س ناتوانێت نكوولی له گرنگی ئاره‌زووی سیكسی له ژیانی مرۆڤدا بكات، وه‌ك كه ناتوانین له به‌های خواردن و خه‌وتن كه‌م بكه‌ینه‌وه.. وه‌لێ كورتكردنه‌وه‌ی بنیاده‌م له ئاره‌زووه‌كاندا یه‌كسانكردنێتی به ئاژه‌ڵ، ئه‌گه‌رچی ئاژه‌ڵیش به ده‌ر له ئاره‌زووه جه‌سته‌ییه‌كان، زۆر دیوی دیكه‌ی جوانیان تێدایه، وه‌ك وه‌فا و قوربانیدان...
زه‌قكردنه‌وه‌ی سێكس له ژیاری غه‌ربدا، سه‌ره‌تاكه‌ی په‌رچه‌كردار بوو، به‌رته‌كی ئه‌و هه‌موو چه‌پاندنه‌ی فه‌رهه‌نگی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ڕۆژاوا له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا سه‌پاندبووی... چه‌پاندنێك كه به‌رگه‌ی له‌وه زیاتری نه‌ده‌گرت و سه‌ره‌نجام وه‌ك به‌شێك له كولتوورێكی داڕزاو و شۆڕش به‌سه‌رداكراو درزی تێ بوو و دواتر هه‌لا هه‌لا بوو... ڕه‌نگه په‌یدابوونی (فرۆید) نه‌ك ته‌نیا وه‌ك دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازێكی ده‌روونی، بگره وه‌ك هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگییش گه‌وره‌رترین گۆڕانكاریی ده‌رباره‌ی چه‌مكی سێكس و ئاره‌زووی زایه‌ندی لێ كه‌وتبێته‌وه...
ڕۆژ له دوای ڕۆژ جڵه‌و بۆ ئه‌م ئاره‌زووه شل كرایه‌وه، تا گه‌یشت به ئه‌مڕۆ... ته‌نانه‌ت ناوه‌نده زانستییه‌كانیشی خستووه‌ته ژێر فشاره‌وه... به ناوی ئازادیی تاكه‌وه، وه‌خته ئازادی تاكه‌كانی نر ده‌كه‌ونه مه‌ترسییه‌وه...
كۆمپانیای زه‌به‌لاح بۆ ده‌رهێنانی فیلمی (پۆڕن) ته‌رخان كراون و ملیۆنان كه‌سیان له جیهاندا گیرۆده كردووه...
كامه‌یه خێر و قازانجی فیلمی پۆڕن بۆ ئه‌وانه‌ی ته‌ماشای ده‌كه‌ن؟ جگه له ئالووده‌بوون و خه‌مۆكی و دابڕینی تاك له ده‌وروبه‌ری!
قۆناغ به قۆناغ هه‌رچی لادانی سێكسی هه‌یه به ناوی زانسته‌وه، له تیكسته زانستییه‌كان ده‌ركران، تا كار گه‌یشت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ئه‌كادیمی به دێڕێك دژی لادانێكی سیكسی بووه‌ستێته‌وه، ناوه‌نده زانستییه‌كانی ڕۆژاوا به‌توندترین شیوه به‌گژدیا ده‌چنه‌وه و سزای ده‌ده‌ن! ئه‌مه ئازادیی تاكه‌كسه یان دیكتاتۆریی ئاراسته‌یه‌كه كه هه‌موو كایه‌كانی داگیر كردووه و به ناوی زانسته‌وه بیروباوه‌ڕه نه‌یاره‌كانی له قاڵب ده‌دات و له‌ناویان ده‌بات؟ مانای چییه هاوڕه‌گه‌زبازه پیرۆز كراوه و وه‌ك هۆڵۆكۆستی جووله‌كه‌كان كراوه به بت و كه‌س ناوێرێت له هه‌مبه‌ریدا ده‌نگ هه‌ڵببڕیت و بڵێت پێم باش نییه؟!
ئه‌وه كاری زانسته یان كاری سیسته‌مه دیكتاتۆره‌كان كه نه‌یاره‌كانیان بشكێنن و وه‌ك دێ‌و پیشانیان بده‌ن؟
چه‌ند ده‌یه‌یه‌كه زۆر به‌وردی كار بۆ بره‌ودان به لادانه سیكسییكان ده‌درێت، كه پێشتر زۆرێكیان وه‌ك نه‌خۆشی داده‌نران و ئێستا -به قودره‌تی قادر- له تیكسته زانستییه‌كان ده‌ركراون و ده‌بێت هه‌موومان به‌ناچاری بڵێین لادان نین و ئازادیی تاكه‌كه‌سن!
ئه‌وه‌یشی ماوه، وه‌ك منداڵبازی -پیدۆفیلیا- ورده ورده له ڕێی میدیاوه به‌خشكه‌یی هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌درێت. ئه‌گه‌رچی هێشتا ویژدانی زیندووی ئه‌و كۆمه‌لگایانه ڕێ نادات وه‌ها تاوانێك به شتێكی ئاسایی سه‌یر بكرێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا (نێت فلێكس) سریاڵێكی په‌خش كرد، تیایدا ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر كۆمه‌ڵێك منداڵ، سه‌یر ئه‌وه‌یه له سه‌رووی فیلمه‌كه‌وه نووسرابوو كه‌سی خوار ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵ نابێت ته‌ماشای بكات!
په‌خشكردنی سریاله‌كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به دوادا هات