ئەوەی پێی وایە سەددام حوسێن لە پارتی و یەکێتی زێتر دووژمنی کورد بووە، تووشی تاوانێکی گەورە بووە.

لە لایەن د. هێمن خورشید25/07/2022

#روون_وتار
هەر کەسێک بە تەنگ شکۆی مرۆڤی کوردەوەیە، نەک نابێت بەرگری لە مانەوەی ئەم قەوارەیە بکات، بەڵکو پێویستە بە دڵ حەز بە لەناوچوونی بکات..
ئەو قەوارەیەی ناوی "هەرێمی کوردستان"ی لێ نراوە، ڕاستییەکەی هەرێم نییه، دومەڵی چڵک و کێمی حەفتا ساڵەی شۆڕشی درۆیینەی ئەو حیزبانەیە کە سی و یەک ساڵە حوکم دەکەن و جگە لە تاوانی کوشتن و تیرۆر و دزی و جەردەیی، لە شاخ و لە شار، هیچی تر بۆ کورد لە هەگبەیاندا نەبووە و نییه...
مێژووییان ڕەشە وەک ڕوویان، ژیانی تاکی کوردی عێراقیشیان لە ڕابردوو و ئێستادا وەک ڕەژوو ڕەش کرد و کردووە!
ئەگەر کەسێک گەردێک جوانیی لە مێژووی بەناو شۆڕشی کورددا دۆزییەوە، بیخاتە ڕوو...
ئەوەی پێی وایە ڕژێمی بەعس لە خۆوە کوردی کوشتووە، ئاگای لە مێژوو نییه.
ئەوەی پێی وایە سەددام حوسێن لە پارتی و یەکێتی زێتر دووژمنی کورد بووە، تووشی تاوانێکی گەورە بووە.
ئەم هەرێمە لەسەر بنەمایەکی پووچ دروست بووە، وتراویشە ئەوەی لەسەر پووچ بونیاد نرابێت، پووچە!
ئەمە هەرێمی کوردستان نییه، هەرێمی پارتی و یەکێتییه... ئەم دوو حیزبەیش، هەزار ساڵی تریش تێپەڕێت، نە چاک دەبن، نە حیساب بۆ ڕای خەڵک دەکە، نە بە دەنگدان و هەڵبژاردنیش دەکەون و وەلا دەکەون... ئەمانە سروشتی پیساییان هەیە، پاکبوونەوەیان نییە، پاکبوونەوەیان واتە سڕینەوەیان. سروشتی "قاعیدەی ئاودەستی شەرقی"یان هەیە، بەئاسانی هەڵناکەندرێن، پێویستە دەوروبەریشیان پێوە بشێکندرێت...
هەرکەسێک وێنای "هەرێمی کوردستان"ی بێ پارتی و یەکێتی دەکات، کەسێکی ساویلکە و خۆشخەیاڵە...
ئەو حیزبەکانی تر کە لە سی و یەک ساڵی ڕابردوودا پەیدا بوونە، بوونێکی سەربەخۆیان نییە، سێبەری ئەو دووەن، لە سایەی گەندەڵیدا هەڵتۆقیون، بە نەمانی ئەوان، ڕاستەوخۆ دەتوێنەوە.
تا ئەم هەرێمە یەکسان نەبێتەوە بە سفر، ئومێدی هەڵسانەوەیەکی تری کورد، لە هیچ شوێنێکی دنیادا نییه!
دومەڵەکە زەرد بووە. دەبێت هەموو کوردێک چاوەڕوانی ساتی تەقینی بێت!
نوسینی
د.هێمن خورشید

وتاری زیاتر