شاخ پرێس
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ مهسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و دوای ئەو کۆبوونەوەیەش بڕیاره لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ ببێتەوە.
بهیانی ئهمڕۆ دووشهممه 29ی نیسانی 2019، کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەولێر بهڕێوهچوو.
دوای ئەم کۆبوونەوەیە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەنقەرە و بارودۆخی عیراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، مەولوود چاوشئۆغڵوو لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بارەگای بەرەی تورکمانی لە هەولێر کرد.
ژمارەی خوێندراو : 235 جار