شاخ پرێس:
به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵا حكومه‌تی هه‌رێم، كوڕه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵاتی یاری كۆتایی نێوان دوو یانه‌ی تۆپی پێی دابه‌شكرد.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ی نیسانی 2019 ئارین مه‌سرور بارزانی كوڕی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له شاری هه‌ولێر به‌شداری مه‌راسیمی یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی بچووككراوه‌ی برایه‌تی له نێوان دیبه‌گه و داره‌شه‌كه‌ران كرد.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی تری حكومی و كونسوڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له شاری هه‌ولێر ئاماده‌بوون، ئارین مه‌سرور بارزانی خه‌ڵاتی یاری كۆتایی نێوان دیبه‌گه و داره‌شه‌كه‌رانی دابه‌ش كرد.
ژمارەی خوێندراو : 344 جار