زەنگی مەترسییەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان لێدرا

08/09/2022

ڕوون میدیا
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ تەن مادەی هۆشبەر بە هەموو جۆرەکانییەوە هاتوەتە هەرێمی کوردستان .
بەپێی ئامارێکی تۆڕی ڕێکخراوەکان، زیاتر لە ٢٠ تەن مادەی هۆشبەر داخڵی هەرێمی کوردستان بووە، و رێژەکەش بەردەوام روو لە زیادبوون دەکات .
سەبارەت بە ئالودەبوانیش، تۆڕەکە ئاشکرایکردووە "ئالودەبوان ئێستا لە هەموو چین و توێژێکی تێدایە کە ئەمە زۆر مەترسیدارە"
هۆشداریش لە رودانی کارەساتی گەورە دەکات و دەڵێت "ئەم ژمارانە دەریدەخەن کە زەنگی هەرەشە و کارەساتێکی گەورە لە هەرێم لێدراوە، ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زوترین کات فریا نەکەون، ئەوا ئاستی مادەی هۆشبەر و ریژەی ئالودەبوان، بەشێوە و ریگای مەترسیدا روو لە هەڵکشان دەکات"

ژمارەی خوێندراو : 90 جار

هەواڵی زیاتر