شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: لێكۆڵینەوە لە تەقینەوەكەی ئەمشەوی فرۆكەخانەی بەغداد دەكەین

پێش 4 هەفتە

دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو دەنگی تەقینەوەیەك لە فرۆكەخانەی نیودەولەتی بەغداد دەبیستریت و میدیاكان لەو بارەیەوە هەواڵدەدەن كە  بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد لە نزیک سەربازگەی ڤیکتۆریا، کە ھێزەکانی ئەمریکا تێدایە.  

بەرەبەیانی ئەمرۆ شانەی راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، سەعات ١١ی شەو دەنگی تەقینەوەیەک لە بنکەی راوێژکارانی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بیستراوە و ھێزە ئەمنییەکان جۆری تەقینەوەکە و ھۆکارەکەیان بۆ دەرنەکەوتووە و ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی رانەگەیاندووە، بەڵام ھێزە ئەمنی و ھەواڵگیرییەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. 
جەختیشی کردەوە لەوەی، گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد ئاساییە و گەشتەکان دوانەخراون. 
کەتائیبی حزبوڵای عیراقیش رایگەیاند، ئەو ھێرشە بۆ دروستکردنی پێشوییە بە تایبەت کە سەرۆک کۆماری ئێران سەردانێکی سێ رۆژە بۆ عیراق دەکات. 

ژمارەی خوێندراو : 103 جار

هەواڵی زیاتر