روون میدیا
بەپێی بەڵگەنامەیەکی دزەپێکراو ژمارەی ئەو سەربازە ڕوسیانەی لە ئۆکرانیا کوژراون گەیشتووەتە ٥٠ هەزار سەرباز!
لە بەڵگەنامە دزەپێکراوەکەی وەزارەتی دارایی فیدراسیۆنی ڕووسیادا هاتووە کە تا ٢٨ی ئاب ٤.٣٦١ ملیار ڕۆبڵ دراوە بە خێزانی ئەو سەربازانەی کە لە "ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکان لە ئۆکرانیا" کوژراون، هەریەکەیان ٤.٧ ملیۆن ڕۆبڵ.
بۆیە بەپێی ئەم بەڵگەنامەیە ٤٨ هەزار و ٨٣٨ سەربازی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیادا کوژراون
ژمارەی خوێندراو : 125 جار