لە تونس چی ڕوودەدات ؟
نەهزە، بە هەڵبژاردن گەیشتە دەسەڵات و عەلمانییەكانی كردە هاوبەشی خۆی
عەلمانییەكان هەڵگەڕانەوە و نەهزەیان پەراوێزخست
#روون_میدیا
هەڵمەتێكی ڕەشبگیریی بەرفراوان دژی سەركردەكانی بزوتنەوەی نەهزە بەڕێوەدەچێت
بزوتنەوەی نەهزەی تونس، دەستگیركردنی ژمارەیەك لە سەركردەكانی لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەوە ڕاگەیاند .
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بزوتنەوەكە كە لە لاپەڕەی فەرمیی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە هاتووە "دەزگا ئەمنییەكانی تونس هەڵمەتێكی ڕەشبگیرییان دژی سەركردە و ئەندامانی بزوتنەوەكە دەستپێكردووە و لە یەك شەودا زیاتر لە پێنج سەركردەیان دەستگیكردووە" .
دەشڵێت "ئەم ڕەشبگیرییە دژی سەركردەكانی نەهزە و هێزە سیاسییە ئۆپۆزسیۆنەكان، بارودۆخی سیاسیی و ئۆقرەیی وڵات ئاڵۆزدەكات"
هاوكات هەڵمەتەكە بە سیاسەتی خنكاندن و گەمارۆدانی دەنگی ئازادە بەرلە هەڵبژاردن سەرۆكایەتییەكە كە بڕیارە 6 ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت .
بزوتنەوەی نەهزە داوای ئازادكردنی سەركردە و ئەندامە دەستگیركراوەكانی و هەموو ئەوانەش دەكات كە بەهۆی بیروڕای جیاوازی سیاسییەوە دەستگیركراون، داواشدەكات دەست لە سیاسەتی ڕەشبگیریی و دادگایی كارتۆنیی و سەركوتكردنی ڕكابەرە سیاسییەكان هەڵبگیرێت .
لە دیارترین ئەو سەركردانەی كە لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بن عەلییەوە دەستگیركراون و ئێستا لە كونجی زینداندان، (ڕاشید غەنوشی) سەرۆكی بزوتنەوەكەیە كە لە هەمانكاتدا سەرۆكی پەرلەمانی تونیسش بوو .
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی زەینەلعابیدین بن عەلی لە ساڵی 2011 و لە هەڵبژاردنی ئازادانەی دوای شۆڕشی جەماوەریی تونسییەكان، بزوتنەوەی نەهزە، كە هێزێكی سیاسیی ئیسلامییە توانی زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت بەڵام دەسەڵاتی قۆرخ نەكرد و هێزە عەلمانییەكانی كردە هاوبەشی حوكم و سەرۆكی حكومەت و سەرۆكی وڵات و چەندین پۆستی وزاریی پێدان و تەنها پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتی لای خۆی هێشتەوە .
بەڵام زۆری نەبرد ساڵی 2014 عەلمانییەكان دەستیان بە ئاژاوەنانەوە و كودەتاكرد و بزوتنەوەی نەهزەیان لە دەسەڵات دوورخستەوە و سەرۆكی پەرلەمان كە ڕاشید غەنوشییە ڕاپێچی دادگا و كونجی زیندانكرا و چەندین تۆمەتیان بۆداتاشیوە .
ژمارەی خوێندراو : 23 جار