هیچ مەرجێكی شەفافیەت و ئازادیی تێدانیە

4 رۆژ پێش ئێستا

"هیچ مەرجێكی شەفافیەت و ئازادیی تێدانیە"
ئەمریكا دژی هەڵبژاردنەكەی ڕۆژئاوای كوردستانە و هۆشداریی دەدات
#روون_میدیا
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت "بەهیچ شێوەیەك پاڵپشتیی لەو هەڵبژاردنە ناكەین كە بەرپرسانی باكور و باكوری خۆرهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای كوردستان) بانگەشەی بۆ دەكەن" .
ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت "ئەمریكا لەوباوەڕەدایە كە مەرج و كەشوهەوای پێویست بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف و ئازادانە و سەرتاسەری لە سوریا لە ئارادا نیە بەتایبەتیش لەناوچەكانی باكور و باكوری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە (مەبەستی رۆژئاوای كوردستانە)" .
وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیبەوەشكردووە "لەبەرئەو هۆكارە، واشنتۆن پشتیوانی بانگەشەی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنە ناكات كە بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەر لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەیكەن" .
میلەر ئاشكراشیكردووە "سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی كە بڕیارە لە سوریا بەڕێوەبچن، دەبێت ئازاد و پاك و شەفاف و تەواوبن و ناكۆك نەبێت لەگەڵ بڕیاری ژمارە (2254)ـی ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە ڕێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان" .
بڕیاری ژمارە (2254)ـ نەتەوەیەكگرتووەكان كە لە مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2015 دەرچووە، جەخت لە ئاگربەستی بەپەلە لە سەرتاسەری سوریا و دەستپێكردنی دانوستانە سیاسییەكان و پێكهێنانی (یەك حكومەتی سەرتاسەریی) دەكات لە ماوەی دوو ساڵی دوای هەڵبژاردن .

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر