لە 30 ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەم ڕووداوە

پێش 1 هەفتە

"لە 30 ساڵی رابردوودا ئەمە یەكەم ڕووداوە"
كۆپتەرێكی ڕژێمی زایۆنی لە غەزە كەوتە خوارەوە و بەپێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا سوپا تێشكاوەكە بڵاویكردونەتەوە، دوو سەرباز لەو ڕووداوەدا كوژراون و حەوتی دیكەش برینداربوون كە برینی چواریان زۆر سەختە و گیانلەدەستدانیان نزیكە .
كۆپتەرەكە لە جۆری (بلاك هۆك)ـە و لە توانایدایە 14 تا 22 سەرباز هەڵبگرێت.
سوپا تێكشكاوەكەی زایۆنی دەڵێت؛ لێكۆڵینەوە لە ڕووداوی كەوتنەخوارەوەی كۆپتەرەكە دەكەن، بەڵام ئەگەری پێكرانی بە موشەكی دوژمن، دوورە .
#روون_میدیا

ژمارەی خوێندراو : 13 جار

هەواڵی زیاتر