ئیرادەی سیاسیی دوژمن هاوشێوەی ئیرادە سەربازییەكەی تێكدەشكێنین

2 رۆژ پێش ئێستا

یەحیا سنوار:
ئیرادەی سیاسیی دوژمن هاوشێوەی ئیرادە سەربازییەكەی تێكدەشكێنین
بارودۆخی هێزە بەرگریكارەكانی غەزە زۆر باشە
خوێنی سەركردەكانمان، لە خوێنی ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستین بەنرختر نیە
#روون_میدیا
یەحیا سنوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس:
گەلی فە*لەستین لە كەرتی غەزە ڕوبەڕوی شەڕی سڕینەوە و لەناوبردن و كۆمەڵكوژیی و گەمارۆ و برسیكردن بووەتەوە .
ئەم بارودۆخە سەختەی غەزەی تێدایە، پێویستدەكات لەسەر ئومەتی ئیسلامیی كە پاڵپشت و بەرگریكاری بن .
هێزە بەرگریكارەكانی غەزە لە باشیدان، ئەو هەواڵ و زانیارییانەی دوژمن بڵاویاندەكاتەوە، سەرجەمیان درۆ و چەواشەكارین و لە چوارچێوەی شەڕی دەرونیدان .
هێزە بەرگریكارەكان خۆیان بۆ ئەم شەڕە ئامادەكردبوو، ئیرادەی سیاسیی دوژمن دەشكێنین وەك چۆن ئیرادەی سەربازییمان لە غەزە تێكشكاندووە .
شە*هیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، سەلماندی كە خوێنی سەركردەكانمان هیچكات بەنرختر نیە لە خوێنی ڕۆڵەكانی گەلی فەلەستین .
خوێنی پاكی ئەو مرۆڤە بێ گوناهانە شەهیدبوون، دامەزراوی هێز و خۆڕاگریی زیاترمان لە ڕوبەڕوبوونەوەی زایۆنیزمی نازی پێدەبەخشێت .

ژمارەی خوێندراو : 6 جار

هەواڵی زیاتر