جەلادی سەرکردە و ئەندامانی ئیخوان موسلیمین، لە ڕوداوێکی "تەمومژاویی" دا لە زیندان گیانی لەدەستدا

پێش 1 هەفتە

جەلادی سەرکردە و ئەندامانی ئیخوان موسلیمین، لە ڕوداوێکی "تەمومژاویی" دا لە زیندان گیانی لەدەستدا
#روون_میدیا
لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا، سامی عەبدولڕەحیم سەرۆکی پێشوی دادگای تاوانەکانی شاری بۆرسەعید لە وڵاتی میسر و لە زیندان گیانی لەدەستدا .
سامی عەبدولڕەحمان بەوە ناسراوبوو کە لە دەرکردنی حوکم و سەپاندنی سزا بەسەر تۆمەتباراندا، زۆر بێ بەزەیی و دڵڕەق بووە .
ئەم دادوەرە لەدوای کودەتا خوێناوییەکەی ساڵی ٢٠١٤ کە محەمەد مورسی لە سەرۆکایەتی میسر لابرا، توندترین سزای بەسەر سەرکردە و ئەندامانی ئیخوان موسلیمیندا سەپاند .
یەکێک لەو سەرکردانەی ئیخوان کە ئەم دادوەرە سزای داوە، محەمەد بەدیع رابەری گشتیی ئیخوان موسلیمینە کە لە هەشتاکانی تەمەنیدایە و سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاند .
سامی عەبدولڕەحیم لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٢ بە تاوانی "وەرگرتنی بەرتیل، چەکهەڵگرتنی نایاسایی، دزینی شوێنەواری مێژویی و کێشان و بازرگانیی بە مادەهۆشبەرەکانەوە" دەستگیرکرا .
لەپاش یەکلابونەوەی دۆسێکەی، دادگا سزای ١٥ ساڵ زیندانیی بەسەر ناوبراودا سەپاند و بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و سامان و داراییەکەشی درا .
لەگەڵ خۆشیدا سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەشی دەستگیرکرا و بە فەرمییش لە کارەکەی دەرکرا .
ئەم دادوەرە کە بە جەلادی سەرکردە و ئەندامانی ئیخوان موسلیمین ناوی دەرکردبوو، قسەیەکی بەناوبانگی هەبووە کە دەڵێت "من کوڕی سیستمی سیاسیی وڵاتم"
سەرەنجام دەوترێت بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە و دوای دوو ساڵ لە دەستگیرکرانی و لە زیندان گیانی لەدەستدا .

ژمارەی خوێندراو : 9 جار

هەواڵی زیاتر