ئەگەر شاژنی بەریتانیا بمرێت، چی ڕوودەدات ؟

08/09/2022


ڕوون میدیا

بەپێی عورفی سیاسی، ئەگەر شاژنە ئیلزابێس، شاژنی بەریتانیا كە ئێستا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە بمرێت، ئەوا ئەم هەنگاوانە لەلایەن دەوڵەتەوە دەگیرێتەبەر :


قردێلەی ڕەش دەدرێتە لە دەرگا و پەنجەرەكانی كۆشكی شاهانە كە ناسراوە بە (باكنگهام)

پەیامی بەپەلە دەگەیەندرێتە سەرجەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن لە سەرتاسەری جیهان

كەناڵی بی بی سی سەرجەم بەرنامەكانی خۆی ڕادەگرێت و پەخشی كەناڵەكە تەنها تایبەت دەبێت بە گواستنەوەی مەراسیمی كۆچی دواییی شاژن و كورتەی هەواڵەكان

سەرجەم بێژەرەكان جلوبەرگی ڕەش دەپۆشن و لۆگۆی كەناڵەكەش لە سورەوە دەگۆڕێت بۆ ڕەش

ئاڵای بەریتانیا دەهێنرێتە خوارەوە و زەنكی كەنیسە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتەدا لێدەدات .

نامە بۆ سەرۆكی وڵاتان دەنێردرێت بەمەبەستی ئامادەبونیان لە مەراسیمی مردن و ناشتنی شاژندا .

كارە بازرگانییەكان، شانۆكان ڕادەوەستن و سینەماكان دادەخرێن و زۆرێك لە پاڵەوانێتیە وەرزشییەكان ڕادەگیرێن

خەڵك لە بەردەم كۆشكی شاهانە كۆدەبنەوە و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ وڵات پرسەی سەرتاسەری ڕادەگەیەنێت

10 بۆ 12 ڕۆژ تەرمی شاژن دەهێڵدرێتەوە و دوای ئەو ماوەیە دەنێژرێت

دوای ئەو ماوەیە و لە مەراسیمێكی سەربازییدا تەرمی شاژن دەبرێتە هۆڵی (وستمنستر)، دواتر دەرگاكانی هۆڵەكە دەكرێتەوە بۆ هاتنەژورەوەی خەڵك كە لە دەرەوە بە ڕیز وەستاون بۆ بەشداریی لە پرسەی شاژن


پاش نزا بۆ كردنی لە كەنیسە، تابوتی شاژن دەبرێتە قەڵای (وندسور) دوای ئەوە دەهێنرێتە خوارەوە و دەبرێت بۆ كەنیسەی (جۆرج)

دواجار تەرمی شاژن لە تەنیش باوكی كە ناوی جۆرجی شەشەم بووە دەنێژرێت .

پاش مردنی شاژنە ئیلیزابێس، شازادە چارلز كە گەورەترین كوڕێتی دەبێتە پاشا و، هاوسەرەكەشی كە ناوی (كامێلا)یە دەبێتە شاژنی بەریتانیا .





ژمارەی خوێندراو : 753 جار

هەواڵی زیاتر