پارتی و یەكێتی ڕێككەوتن

08/09/2022


ڕوون میدیا

بەپێی زانیارییەك كە لەسەرچاوەیەكی سیاسی باڵاوە دەست ڕوون میدیا كەوتووە، "پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رێككەوتوون" .

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرایكرد "وادەی ئەم خولەی پەرلەمان و تەمەنی كابینەی نۆیەم تەنها مانگێكی ماوە، هێشتاش لایەنەكان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و كورسی كەمینەكان ناكۆكن و نەگەیشتوون بە رێككەوتن" .

وتیشی "پارتی و یەكێتی ڕێككەوتوون لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بۆ ماوەی ساڵێك بە مەرجێك لەو ساڵەدا لایەنە سیاسییەكان لەسەر ئەو خاڵە ناكۆكانەی هەیانە بگەنە ڕێككەوتن"

ژمارەی خوێندراو : 685 جار

هەواڵی زیاتر