باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق چی بە مەسرور بارزانی وت ؟

08/09/2022


 ڕوون میدیا

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ پێشوازیكردووە لە شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا کرد بە سەرۆکایەتی ڤیلە ڤاریۆلا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق .

ڕاگەیەندراوەكەی مەسرور بارزانی دەڵێت " باڵیۆز ڤاریۆلا ستایشی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو هەڵمەتی ئاوەدانکردنەوەیەی کرد کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە" .

ئاماژەیبەوەشكردووە " سەرۆکی نێردەی یەکێتیی ئەوروپا لە سوریا، سوپاسی هاریکاریی مرۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەنابەرانی سوریا لە هەرێم و ئاسانکاری هاتووچۆی نێوان هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد" .

سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانیش، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە " لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، پشتیوانی حکومەتی هەرێمی كوردستانمان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دووپات کردەوە و ئامادەیی حکومەتیشمان بۆ هەر هاریکاریی و کارئاسانییەک، بۆ ئەم مەبەستە ڕاگەیاند"

ژمارەی خوێندراو : 237 جار

هەواڵی زیاتر