قوباد تاڵەبانی: شاژنی بەریتانیا تاکە کەسێک بووە کە توانیوێتی بەپێوە بوەستێت

08/09/2022

ڕوون میدیا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچیدوایی شاژنی بەریتانیاوە پەیامێکی بڵاوکردەوە .
لەو پەیامەیدا قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە :
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی داویی شاژن ئێلیزابێسی دووەم بڵاوکردەوە
_ وەک ھەر تاکێکی ئەم جیھانە بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی ئەو ژنە مەزنە خەمباربووە، لە مێژووی بەریتانیا خزمەتێکی دوور و درێژی کردووە، لە ساڵی ١٩٨٠ کە لە بەریتانیا بووە شایەتحاڵی ئەو گۆڕانکارییانە بووە کە شاژن کردوونی، سەرەڕای ھەموو ئەو کێشانەی کە بەریتانیا و خێزانی شاھانە ھەیبووە.
_ شاژن تاکە کەسێک بووە توانیویەتی بە پێوە بوەستێت بە شێوەیەکی بەھێز و راست و خانەدان بمێنێتەوە، ئەو سمبولی مانەوە و بەھێز و بەردەوامی بوو.
_ کاتێک بەریتانیای بەجێھێشت بۆ ئەوەی خزمەتی وڵاتەکەی بکات، خۆشەویست و تامەزرۆیی بۆ بەریتانیا و ئەو رەمزە رۆژ بە رۆژ زیاتر بووە، لەگەڵ بیستنی ھەواڵی تراژیدیای مردنی شاژن، ھەموو یادەوەرییەکانی لە بەریتانیا و گەورەیی ئەو شاژنەی بیرکەوتووەتەوە.

ژمارەی خوێندراو : 103 جار

هەواڵی زیاتر