هاوپەیمانان هۆشدارییەکی توند ئاراستەی پارتی و یەکێتی دەکەن

08/09/2022

"هەمان سیناریۆی ئەفغانستان چاوەڕێتانە"
ڕوون میدیا
چەند وەفدێکی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، بە جیا هاتوونەتە هەرێم و بەرپرسانی باڵای هەرێم و یەکێتی و پارتی یان بینیووە .
جیاواز لە ڕابردوو، پەیامی توند و جدی و هۆشداری ئامێزیان پيگەیاندوون، وا دیارە ئەمانیش پەیامەکانیان بە جدی وەرگرتووە.
پەیامەکان پەیوەندیداربوون بە ئازادی ڕادەربڕین و یەکنەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چەند پرسێکی تر، بە ڕوونی باسی گیراوەکانی بادینانیش کراوە،
پێیانوتراوە؛ چیتر بەرامبەر دۆخی ئازادی لە هەرێم دەستەوەستان نابین، ناشکرێت ئێمە چەک بدەینە وەزارەت، لەوێوە بگاتە دەست هێزە حیزبی یەکان.
لە هۆشداری یەکەدا، بە ڕوونی بە بەرپرسانی هەرێمیان وتووە، مەترسی جدیتان لەسەرە، دوور نی یە، سیناریۆی ئەڤغانستان لێرەش دووبارە بێتەوە، بۆیە گەر بە خۆتاندا نەچنەوە، چیتر مامەڵەتان لەگەڵ ناکەین.
مەبەست لە مەترسی جدیتان لەسەرە، پلانی داهاتووی عێراقە بەرامبەر هەرێم.
ڕەنگە پەیامە توندەکان بە جدی وەرگیرابێت، با چاوەڕێ بین .
دڵشاد ئەنوەر
ڕۆژنامەنووس




1717


ژمارەی خوێندراو : 40 جار

هەواڵی زیاتر