چوار په‌رله‌مانتاری نوێ ده‌ستبه‌كاربوون

12/07/2019

بینای په‌رله‌مانی كوردستان


شاخ پرێس:


چوار پەرلەمانتار بەھۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری ده‌ستیان له‌كاری په‌رله‌مانتاری كێشایه‌وه‌و و چوار پەرلەمانتاری تر جێگەیان گرته‌وه‌.

بەھۆی وەرگرتنی پۆستی وەزاری لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێم، چوار پەرلەمانتار دەستیان لە کاری پەرلەمانی كیێشایه‌وه‌و چەند کەسێکی تر کە پێشتر کاندید بوون جێگەی پەرلەمانتارەکانیان گرته‌وه‌ و سوێندی یاساییان خوارد.

ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌كانیانه‌وه‌ بۆ پۆستی وه‌زاری له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاندیدبوون و له‌ كاری په‌رله‌مانتاری ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه‌ بریتی بوون له‌: شیرین یونس لە فراکسیۆنی یەکێتی شوێنی بێگەرد تاڵەبانی لە پەرلەمانی کوردستان گرته‌وه‌، ھەروەھا لەنجە دزەیی لە فراکسیۆنی پارتی شوێنی ڤالا فەریدی گرته‌وه‌.

ھاوکات، باپیر کامەلا لە لیستی سەردەم لە شوێنی عەبدوڵا حاجی مەحمود بووه‌، پەرلەمانتار و ھیمداد سەباح لە فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی شوێنی ئایدن مەعروف گرته‌وه‌.

ژمارەی خوێندراو : 212 جار

هەواڵی زیاتر